وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو رەوشە سەختەی خوێندکارانی پێدا تێپەڕیووە، بڕیاریانداوە ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢ بە "ساڵی نەکەوتن" ھەژمار بکەن، واتا ھیچ خوێندکارێک لەو ساڵەدا بە کەوتوو دانانرێت.

راشیگەیاند، لە کاتێکی تردا رێنمایی پێویست بۆ بڕیارەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ھەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکانەوە دەردەچێت.

لە ماوەی رابردوودا و بەھۆی خۆپیشاندانی لایەنگرانی رەوتی سەدر لە چەند شارێکی عێراق، تاقیکردنەوەکان ئەنجامنەدران، پێشتریش وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق، بڕیاریدا بوو ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢ بەساڵی نەکەوتن ھەژمار بکرێت.