دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق: پارەکەی دەستەی باج لە فڕۆکەخانەی بەغدادەوە نەبراوەتە دەرەوە
کوردسات نیوز
٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە لەبارەی چوونی ٢٠٠ ئۆتۆمبێل کە ھەڵگری پارەکەی دەستەی گشتی بوون بۆ ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد، دوورن لە راستییەوە و ھیچ بنەمایەکیان نییە، لەبەرئەوەی پارەکەی دەستەی گشتی باجەکان لەماوەی ساڵێکدا لە بانک براوە نەک لە شەو و رۆژێکدا، جگەلەوەش پارەی زۆری لەو جۆرە، چۆن بەبێ پشکنین و چاودێری سەرجەم دەزگا ئەمنییەکانی فڕۆکەخانە و کۆمپانیا ئەمنییەکان دەربازی دەبێت.
دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق راشیگەیاندووە، بێدەنگ نابێت بەرامبەر ئەو کەسانەی دەست بۆ ئاسایشی ھاووڵاتیان و شکۆی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد دەبەن و سکاڵای یاسایی لە دژیان تۆمار دەکەن.



