کۆبوونەوەکە  پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت و ئەو میکانیزمانە تاوتوێدەکرێن، کە پێویستە لیژنەی دەستپاکی بیگرنەبەر لەبارەی بردنی ئەو پارەیە لە دەستەی گشتی باجەکان لە بانکی رافیدەین.

بڕیاریشە رۆژی چوارشەممە، لیژنەی دەستپاکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق میوانداری سەرۆکی دەستەی دەستپاکی و سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی بۆ ھەمان مەبەست بکەن. 

دزینی ئەو بڕە پارەیە کە دەکاتە ٣.٧١ ترلیۆن دینار، بە دزینی سەدە ناودەبرێت و بەپێی بەدواداچوونەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، پارەکە دراوەتە پێنج کۆمپانیا.