بڕیارە سبەینێ تشرینییەکان خۆپیشاندانی فراوان دژی گەندەڵکاران ئەنجامبدەن
لاڤە
٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
چالاکوانانی خۆپیشاندەرانی تشرینییەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردووەتەوە، سبەینێ لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، خۆپیشاندانی گەورە رێکدەخەن.
ئامانج لە خۆپیشاندانەکەش بۆ لابردنی چینی سیاسی گەندەڵ و پێکھێنانی حکومەتێکی کاتییە بە زووترین کات.
ئەوخۆپیشاندانە ھاوکات دەبێت لەگەڵ سێیەمین ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩، کە زیاتر لە ساڵێکی خایاند و بەھۆیەوە زیاتر لە ٧٠٠ کەس کوژران و زیاتر لە ٢٠ ھەزار کەسیش برینداربوون، تا ئێستاش بکوژرانی ئەو خۆپیشاندەرانە بە سزا نەگەیەندراون.



