وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، دوای ماوەیەکی زۆر لە گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ کۆمپانیای گازپرۆمی روسی، گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستێکیان ئیمزا کردووە بە مەبەستی زیادکردنی بەرھەمھێنانی نەوت و زیاتر فراوانکردنی ئەو کێڵگە نەوتییە لە عێراق کە سەر بە قەزای بەدرەیە و دەکەوێتە باکوری خۆرھەڵاتی کوت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەشێک لە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە و زیاتر فراوانکردن ھەیە بۆ ئەوەی بتوانرێت ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت بەرزتر بکرێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش، لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی بیانی لە گفتوگۆدان، بەڵام تائێستا رێککەوتن نەکراوە.