وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، ٤٤ ھەزار تۆن برنجی تایلەندی گەیشتۆتە کۆگاکانی وەزارەتی بازرگانی و بڕیارە لە چوارچێوەی سەبەتەی خۆراکی ساڵی ٢٠٢٢ بەسەر ھاوڵاتیاندا دابەشبکرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، برنجەکە لە جۆری دەنک درێژە و لە ئاستی جیھاندا بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە و کوالێتی بەرزە، لە دوای ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی کۆنتڕۆڵی جۆری، رەوانەی کۆگاکان دەکرێت بۆ ئەوەی بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەش بکرێت.