وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردەوە، روفاتی ھەزار و ٤٥٩ عێراقی کە ناسنامەیان نەزانراو بووە و لە جەنگی ھەشت ساڵە لەگەڵ ئێران کوژراون، دوای تەواوکردنی رێکارە پزیشکییەکان و وەرگرتنی نمونە، لە گۆڕستانی  ( برجسیە) لە پارێزگای بەسرە، بەخاکسپێردراون.

روونیشیکردەوە، روفاتەکان لەماوەی رابردوودا لە پرۆسەکانی گەڕان بەدوای بێسەروشوێنبووانی جەنگی ١٩٨٠ -  ١٩٨٨ی نێوان عێراق و ئێران لەو ناوچانەدا دۆزراونەتەوە کە بە درێژایی سنوری ھەردوو وڵات گۆڕەپانی جەنگ  بوون.