یەکەم کۆبوونەوەی حکومەتی نوێی عێراق بەڕێوەچوو
کوردسات نیوز
٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردوەتەوە، شەوی رابردوو دوای دەنگدان بە حکومەتی نوێ لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرجەم وەزیرەکانی یەکەم کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە و بەپێی زانیارییەکانیش تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە تایبەتبووە بە وادە و چۆنێتی دەستبەکاربوونی سودانی و ھەموو وەزیرەکان لە پۆستەکانیاندا.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی ئەو بەرنامەیەی دیاریکراوە لە سبەینێوە مستەفا کازمی و وەزیرەکانی بەرەسمی پۆستەکانیان رادەستی سودانی و وەزیرە نوێیەکان دەکەن.



