نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق کردووە و لە دیدارێکدا باسیان لە رەوشی گشتیی سیاسی و ئابووری و ئەمنی کردووە.

راشیگەیاند، سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران جەختیانکردەوە لە گرنگی ھاوکاری دەزگاکانی دەوڵەت بە گشتی بۆ ھەنگاونان بەرەو ئەنجامدانی چاکسازی و پشتگیریکردن لە ھەوڵەکانی حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامەکەی بۆ باشترکردنی رەوشی خزمەتگوزاری و ئابووری و بەرجەستەکردنی پێداویستیەکانی خۆشگوزارانی بۆ ھاووڵاتیان.