"نید پرایس" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، پیرۆزبایی لە "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ و ئامادەن کار بکەن لەگەڵیدا لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ھاوبەش، لە پێناو باشکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ خەڵک و گرەنتی کردنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری خاکی عێراق، ھەروەک چۆن لە رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نێوانیان باسکراوە. 

"نید پرایس" ئاماژەی بەوەش کرد، گەلی عێراق شایستەی دەرفەتێکی ئابوری باشە کە سنور بۆ گەندەڵکاران دابنێت و خزمەتگوزارییە گشتییەکان پەرەپێبدەن، ھەروەھا پێکەوە روبەڕووی ململانێکان دەبنەوە،  ھەر لە گۆڕانکارییەکانی کەش وھەوا و باشکردنی رەوشی مافی مرۆڤ و ئابوری. وتیشی عێراق ھاوبەشی ئەمریکایە و ھەنگاو دەنێت بەرەو چاکسازی.

"نید پرایس" پێشوازیشی کرد لە پابەندی "سودانی" بۆ ئەوەی چەک بخاتە ژێر کۆنترۆڵی دامەزراوە رەسمی و شەرعییەکانی دەوڵەت.