عودەی عەواد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران لە ھەوڵی ئەوەدان رێکارە یاساییەکان بۆ رێگرتن لە گەشتکردنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق دەستپێبکات و بۆ ئەو مەبەستەش داوایەکیان ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە.

وتیشی، داواکارییەکەی پەرلەمانتاران لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەیە، لیژنەی دەستپاکی رابسپێرێت بۆئەوەی بە رێگە یاساییەکان فەرمانی رێگرتن لە گەشتکردنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشوو و سەرجەم وەزیرانی حکومەتەکەی دەربکرێت و دەستیش بەسەر سەروەت و سامانەکانیاندا بگیرێت تا ئەو کاتەی لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەکان کۆتاییان دێت.