سودانی ناوی کاندیدی پۆستە وەزارییەکانی ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەران کرد
ئایار
٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
محەمەد شیاع سودانی لە نوسراویکدا، کە ئاڕاستەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی کردووە، ئاماژەی بەوەکرد، بەرنامە وەزارییەکەی و ناوی کاندیدەکانی بۆ پۆستە وەزارییەکان، ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات بۆ ئەوەی بخرێنە بەردەستی پەرلەمانتاران و ھەروەھا رۆژی پێنجشەممە ٢٧ی ئەم مانگە، بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان بە کابینە وەزارییەکەی دیاری بکرێت.
ھاوکات میدیا عێراقییەکان ناوی ١٩ کەسیان بڵاوکردەوە کە کاندیدن بۆ وەرگرتنی ١٩ وەزارەت لە حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی، بەجۆرێک لەیس شاھر بۆ وەزارەتی نەوت و ساڵح حەسناوی بۆ وەزارەتی تەندروستی و عەبدولئەمیر شەمەری بۆ وەزارەتی ناوخۆ و تەیف سامی بۆ وەزارەتی دارایی کاندیدکراون.
ھەر بەپێی ناوەکان خالید شوانی بۆ وەزارەتی داد و فوئاد حسێن بۆ وەزارەتی دەرەوە و بەنگین رێکانی بۆ وەزارەتی نیشتەجێبوون کاندیدکراون، بەڵام ھێشتا ھیچ لایەنێکی رەسمی کاندیدکردنی ئەو کەسانەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.