فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نوسراوەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ بڵاوکردووەتەوە کە داوای کردووە رۆژی پێنجشەممە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان بە حکومەتی نوێ و بەرنامەی کارەکەی کۆببێتەوە.

لەسەر نوسراوەکەش محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رامەزاندی پیشانداوە بۆ ئەو کۆبوونەوەیە و رایگەیاندووە، رۆژی پێنجشەممە سەعات دووی دوای نیوەڕۆ کۆبوونەوەی تایبەت بە دەنگدان بە حکومەتی نوێ و بەرنامەی کارەکەی بەڕێوەدەچێت و لیژنەیەکیش پێکدەھێنرێت بۆئەوەی پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە راپۆرتێک لەبارەی بەرنامەی کاری حکومەت ئامادە بکات.