سائیر مخیف سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ رایگەیاند، دوای پاشەکشەی بەرچاوی بەرھەمی کشتوکاڵی ناوخۆیی و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر جوتیاران و ھاووڵاتیان، لیژنەکەیان کار بۆ ئەوەدەکات دۆسیەی کشتوکاڵ و ئاو بکاتە پێشینەی بەرنامەی کارەکانی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و دەیەوێت لە رێگەی بەرنامەیەکی نوێی ئاودێری، پلان دابنرێت بۆ گەرەنتی گەیشتنی ئاو بە جوتیاران و بەھەموو رێگەیەک پشتیوانی جوتیاران بکرێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرھەم کە پێداویستی ناوخۆیی لە بەرھەمە جیاوازەکان بەتایبەت گەنم و جۆ پڕبکاتەوە.

سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەشکرد، ئاسایشی خۆراک گرنگییەکی زۆری بۆ ژیانی ھاووڵاتیان ھەبووە و ھاوکار بووە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ ژمارەیەک وڵاتی بەرھەمھێنەر بۆ بەھێزکردنی گەنجینەی دانەوێڵە، بەڵام پێویستە ھەوڵەکان بۆ گەرەنتی چارەسەرە لەناکاوەکان چڕبکرێنەوە.