عیراق

محەمەد عەلی تەمیم، وەزیری پلاندانانی عێراق رایگەیاند، عێراق پێنجەم وڵاتی جیھانە کە گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا زۆرترین کاریگەرییان لەسەر دروستکردووە، لەبارەی ژمارەی دانیشتووانیشەوە وتی، عێراق زیادبوونێکی بەردەوامی ژمارەی دانیشتووانی ھەیە، کە وایکردووە شارەکان فراوانتر ببن، کە ئێستا ٧٠%ی دانیشتووان لە شارەکان دەژین و ٣٠% لە گوندەکان دەژین.

وتیشی، ئەو شارە نیشتەجێبوونانەی بڕیاروایە لە عێراق دروستبکرێن، رەچاوی ھەموو پێویستییەکیان بۆ پاراستنی ژینگە و بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوای تێدا دەکرێت.

پێشتر وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاندبوو، تا کۆتایی ئەمساڵ ژمارەی دانیشتووانی عێراق ٤٣ ملیۆن کەس تێدەپەڕێنێت، لەو ژمارەیەش ٥٠.٥%یان لە رەگەزی نێرن و ٤٩.٥%یان لە رەگەزی مێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگای فیدراڵی ئەمڕۆ یەکەم دانیشتنی لە بارەی دواکەوتن و نە ناردنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی ھەرێمەوە ئەنجامدا سکاڵاکەش لە لایەن مەحمود حسێن عەگیلی سکرتێری گشتی پارتی ئوممەی عێراق ، دژی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق تۆمارکراوە.

دادگای فیدراڵی لە دانیشتنەکەدا بڕیاریدا بە دواخستنی ئەو سکاڵایە بۆ ٢٨ مانگی داھاتوو. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی کۆمیسیاراندا بە کۆی دەنگ بڕیاری دوورخستنەوەی کاندیدە دوورخاوەکان پەسەندکرا، بەڵام ئەگەر ئەو کاندیدانە تانەکانیان پەسەندکرا و بە بەڵگە بێتاوانییان سەلماند، وەک کاندید ھەژمار دەکرێن و دەتوانن بەشداری ھەڵبژاردن بکەن.

راشیگەیاندووە، بڕیاردراوە لە رۆژی یەکی مانگی داھاتووەوە بانگەشە بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستپێبکات، ٢٤ سەعات پێش وادەی دەنگدانی تایبەت کۆتایی دێت کە دەکاتە ١٥ی کانوونی یەکەم، چونکە ١٦ی کانوونی یەکەم دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نزار ئامێدی وەزیری ژینگەی عێراق، لە چالاکییەکدا بەبۆنەی رۆژی جیھانی کەشوھەوا کە نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا لە بەغداد بە ناونیشانی "عێراق و گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا" رێکیخستبوو رایگەیاند، عێراق بەدەست کاریگەری خراپی گۆڕانکارییەکانی کەشوھەواوە دەناڵێنێت و یەکێکە لەو وڵاتانەی جیھان کە زۆرترین کاریگەری گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوای لەسەر دروستبووە.

وتیشی، ھەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا ھیچ ئەنجامێکی نابێت ئەگەر ھەموو وڵاتان بەشدار نەبن بەپێی بنەماکانی رێککەوتنی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا و رێککەوتنی پاریس کە لەسەر بنەمای بەرپرسیارێتی ھاوبەش کراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حکومەتی عێراق لە چوارچێوەی پەیماننامە و یاسا نێودەوڵەتییەکاندا پابەندبوونی دیبلۆماسی لەسەرە و نابێت بەھیچ شێوەیەک پێشێلی بکات و ھەڵوێستی عێراقیش لەسەر کەرتی غەززە ھەر لەسەرەتاوە روون و ئاشکرا بووە و تەنانەت یاسایەکیشی ھەیە کە ئاساییکردنەوەی ھەموو جۆرە پەیوەندییەک لەگەڵ ئیسرائیل قەدەغە دەکات.

وتیشی، پێشنیازەکەی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر بۆ داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد، نەک تەنھا کاریگەری خراپی لەسەر رێککەوتنی ئەمنی نێوان واشنتۆن و بەغداد دەبێت، بەڵکو ھەنگاوێکی زۆر مەترسیدارە و عێراق بە یەکجاری وێران دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەکەی، قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەھل حەق لە بەغداد لەگەڵ وەفدێکی بزوتنەوەی حەماس کۆبووەتەوە و باسیان لە دواین پێشھات و ھێرش و بۆردوومانەکانی سەر کەرتی غەززە و خراپی رەوشی مرۆیی کردووە، جەختیانکردووەتەوە لەسەر پێویستی زیاتر ھاوکاریکردنی زیانلێکەوتووان و لێقەوماوانی غەززە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا خەزعەلی تەئکیدیکردووەتەوە کە ھەڵوێستی عێراق بەگشتی و گرووپەکانی بەرگری بەتایبەتی نەگۆڕە بەرامبەر پرسە چارەنووسسازەکانی جیھانی ئیسلامی و لەسەرووی ھەمووشیانەوە کێشەی فەڵەستین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی فەتلاوی سەرکردە لە ھاوپەیمانی فەتح کە ھادی عامری سەرۆکایەتی دەکات و بەشێکە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان رایگەیاندووە، ھەندێک لایەنی ناوخۆی بە پیلان و پشتیوانی چەند وڵاتێکی دەرەکی جموجۆڵێکیان دەستپێکردووە بە مەبەستی لاوازکردنی حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و دروستکردنی ئاستەنگ لە بەردەم کارەکانی و بۆ ئەو مەبەستەش چەنین پیلان و بەرنامەیان داڕشتووە.

وتیشی، چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان کە پێکھێنەری سەرەکی کابینەی حکومەتەکەی سودانییە ئاگاداری سەرجەم وردەکارییەکانی پیلان و پشتیوانییە دەرەکییەکانە، داواشیان لێدەکەن ئەو لایەنانە نەبنە داردەستی دوژمنانی عێراق، چونکە باجەکەی قورس دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پرۆژەیەکی وڵاتانی عەرەبی پەسەندکرد بە مەبەستی راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس بۆ گەیاندنی ھاوکارییە، مرۆییەکان بە کەرتی غەززە، عێراق دەنگی بە بڕیارەکە نەدا و ئەوەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە، لە بەرامبەریشدا ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە رونکردنەوەیەکدا ھۆکاری دەنگ نەدانی عێراقی بەو بڕیارە ئاشکرا کردووە.

سەحاف رایگەیاندووە، حکومەتی عێراق بەھەموو شێوەیەک لەگەڵ راگرتنی شەڕ و گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکانە بۆ کەرتی غەززە، بەڵام ئەو بڕیارەی بۆ ئاگربەست لەلایەن کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەسەندکرا، چەند خاڵی بڕگەیەکی تێدایە پێچەوانەی ئەو یاسایەیە کە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ساڵانی رابردوودا دەریکردوە بۆ قەدەغەکردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق، بۆیە دەنگیان پێنەداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێکدا کە لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە، لەپێناوی سەرخستنی گەلی فەڵەستین بۆ یەکەمجار داوا لە ھەموو لایەنەکانی ناو حکومەت و ئەنجومەنی نوێنەران دەکات بڕیارێک لە بەرژەوەندی گشتی نەک تایبەتی خۆیان بدەن و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق دابخەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھۆکاری ئەو داواکارییەشی ئەوەیە  لە ھێرشەکەیدا بۆ سەر غەززە ئەمریکا پشتیوانی رەھای ئیسرائیلە، لە ھەمانکاتیشدا لەکاتی داخستنی باڵیۆزخانەکەدا داوای پاراستنی ئەندامانی دیپلۆماسی ئەمریکا دەکات تا لەلایەن میلیشیاکانەوە بە ئامانج نەگیرێن.

رێبەری رەوتی سەدر ھۆشداریش دەدات کە ئەگەر وەڵامی داواکارییەکەی نەدرێتەوە ھەڵوێستی دیکەی دەبێت، جەختیشدەکاتەوە کە نابێت بە پاساوی ھاوکاری ئابوری لەگەڵ خەزێنەی ئەمریکا داواکارییەکە پشتگوێبخرێت، چونکە بێدەنگی بەرامبەر دۆخی فەڵەستین، عێراق دۆخە بەرەو ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل و قبوڵکردنی  ھاورەگەزبانی و ھەژاری دەبات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بانکی ناوەندیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، عەلی عەلاق پارێزگاری بانکەکە لەگەڵ نوێنەرانی ژمارەیەک کۆمپانیای پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق کۆبووەتەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی بڵاوکردنەوەی ئامێرەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا ئاستەنگییەکانی بەردەم سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق کراوە و تیادا جەختلەوەکراوەتەوە، پێویستە سیستەمەکە بە تەواوی عێراقدا بڵاوبکرێتەوە.

بەپێ راگەیەندراوەکە، عەلی عەلاق جەختیلەوەکردووەتەوە، کە پشت بەستن بە سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر ئابووری عێراق و داواشی لە ھاوڵاتییان کردووە، لە بری پارەی نەختینە کارتی بانکی بەکاربھێنن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئەم ھەفتەیە سیستمی بەرگریی مووشەکی تاد لە سعودیە و سیستمی مووشەکیی پاتریۆتی دژە فڕۆکە لە کوەیت و ئوردن و عێراق و سعودیە و قەتەر و ئیمارات جێگیر دەکات.

رۆژی سێشەممە پاتریک رایدەر وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، دەستیان کردووە بە بڵاوکردنەوە سیستمی بەرگریی تاد و سیستمی مووشەکیی پاتریۆتی دژە فڕۆکە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئەوەش بۆ پاراسانی ھێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.

جێگیرکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی و مووشەکی، ھاوکاتە دەستپێکردنەوەی ھێرشەکان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران بە تەلەفۆن لەگەڵ جەیمس کلێڤەرلی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا قسەی کرد و ھەردوولا باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و لەندەن و پرسی فەڵەستین کرد.

ئەوەشی خستوەتەڕو، سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە لەسەر گرنگی ڕۆڵی زلھێزەکان و وڵاتانی ئەندامی ھەمیشەیی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی و دەستدرێژی و ئەو پێشێلکارییانەی کە ئیسرائیل دژی گەلی فەڵەستین ئەنجامی دەدات.

لای خۆشیەوە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئاماژەی بەوەکردوە، ھەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ راگەیاندنی ئاگربەست، داواشی کرد یاسای نێودەوڵەتی جێبەجێ بکرێت بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی ھەمیشەیی و دادپەروەرانە بۆ دۆزی فەڵەستین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتی بە كوردسات نیوزی راگەیاند، یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پارێزگاكانی كەركوك، نەینەوا و سەڵاحەدین و دیالە 112 كاندیدی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق هەیە و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق سەرجەم كاندیدەكانی پەسەندكردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، هیچ كام لە كاندیدەكانی یەكێتی پێشینەی بەعسی بوونیان نییە و پابەندی سەرجەم مەرجەكانی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقیان بۆ كاندیدبوون هەبووە.

لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیی راشیگەیاند، سەرەتای مانگی داهاتوو هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەكات و یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش هەموو ئامادەكارییەكی كردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە میانی دیدارەکەدا سەرۆککۆمار، جەختی لە گرنگی رۆڵی ژمێریاران و وردبینیکاران کردەوە لە باشترکردنی دۆخی ئابووری وڵات لە ڕێگەی پەرەپێدان و بەھێزکردنی سیستمی ژمێریاری لە سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەتدا، ھەروەھا پێویستی دابینکردنی شارەزایی پێویست بۆ فەرمانبەران لە ئەنجامدانی کارەکانیان و ئەو ئەرکانەی کە پێیان سپێردراوە بە شێوەیەک کە شەفافیەتی لێ بێتەدی و ئاستی کارگێڕی بەرز بکاتەوە.

سەرۆککۆمار باسی گرنگی ڕۆڵی سەندیکای ژمێریاران وردبینیکاران لە پاڵپشتیکردنی پرۆسەکانی چاکسازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و  گێڕانەوەی سامانی بەتاڵان براوی نیشتمانی، جەختیشی لە پێویستی گرتنەبەری شێوازێکی ژمێریاری ورد و زانستی لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی  و گرنگی پرۆسەکانی ژمێریاری کردەوە بۆ پاراستنی ئابووری نیشتمانی لە گۆڕانکارییەکان کە ھەڕەشە لە ئابوری زۆرێک لە وڵاتان دەکەن.

لە لای خۆیەوە سەرۆکی سەندیکای ژمێریار و وردبینیکاران ئاماژەی بەوەدا، کە سەندیکا ھەنگاوی گرنگی ناوەو و کاریش دەکات بۆ ڕاھێنانی تواناکانی گەنجان لە بواری ژمێریاری و وردبینی بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی گەندەڵی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەڵاح زینی تەمیمی، ئەندامی لیژنەکە رایگەیاندووە، رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە رەوشێکی ئەمنی قورس و ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت، بابەتی نێردە دیپلۆماسییەکان و باڵیۆزخانەکانیش لە عێراق ھەستیارە و دەزگا ئەمنییەکان بە رۆڵی خۆیان ھەستاون، بۆیە بەدووری دەزانن ئەو نێردە دیپلۆماسییانە بکرێنە ئامانجی ھێرشی مووشەکی.

وتیشی، بوونی نێردە دیپلۆماسییەکان لە عێراق لە چوارچێوەی بڕیارە نێودەوڵەتییەکاندایە و حکومەتی عێراق بەرپرسیارە لە پاراستنیان. 

ئەوەش لە کاتێکدایە کە رۆژنامەی "مەدا"ی عێراقی لەزاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردبووەوە، رەوشەکە زۆر ھەستیارە بە تایبەت دوای ئەوەی گروپە چەکدارەکان دەستیانکردووە بە بەئامانجگرتنی بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق، ھەندێک لایەنیش ترسیان ھەیە لەوەی بەھۆی ئەو ھێرشانەوە ئەمریکا سزای عێراق بدات.

سەرچاوەکە راشیگەیاندبوو، پێشبینیدەکرێت ئەو ھێرشانە فراوانتر بن و باڵیۆزخانەی ئەمریکا و باڵیۆزخانەی وڵاتانی دیکە لە عێراق بگرێتەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنەکە بە ئاژانسی رەسمی عێراقی راگەیاند، تائێستا ٤٦١ کەس کە کاندید بوون بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دوورخراونەتەوە، ٥٤یان بەھۆی بوونی تاوانی پێشوەختە و ٢٤٠یان بەھۆی بوونی لێپرسینە لەسەر دادپەروەری لەسەریان. 

بە وتەی جومانە غەلای، ئەو ژمارەیەی دیکەش کە دوورخراونەتەوە، بەھۆی بوونی بەڵگەنامەی ساختە و لێکۆڵینەوە لەسەریان لە دەستەی دەستپاکییەوە بووە.

کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنی عێراق جەختیشیکردووەتەوە لەوەی، ئامادەکارییەکانیان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەردەوامە و ھیچ نییەتێک بۆ دواخستنی نییە. 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...147148149150151...400