عیراق

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێکی کورت و پێشتر رانەگەیەندراو گەیشتە بەغداد و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە، دوای کۆبووەکەش رایگەیاند، واشنتن و بەغداد پیویستە پارێزگاری لە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانیان بکەن.

وتیشی، سەرۆکوەزیران سەرکۆنەی ھێرشکردنەسەر بنکەکانی ئەمریکای لە وڵاتەکەی کردووە و کاریش دەکات بۆ رێگرتن لە دووبارەبوونەوەیان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق رایگەیاندووە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەگاتە بەغداد و چاوی بە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران دەکەوێت و ھەردولا رەوشی غەززە تاوتوێ دەکەن و پرسی ھێرشکردنەسەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکاش لە عێراق، یەکێکی دیکە لەو دۆسیانە دەبێت کە بلینکن لەگەڵ لێپرسراوانی عێراقدا تاوتوێی دەکات.

رەعد تەمیمی سەرکردە لە ھاوپەیمانی فەتحیش کە یەکێکە لە ھێزە پێکھێنەرەکانی حکومەتی عێراق، دەڵێت، سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ بەغداد، ھەڵوێستی حکومەتەکەی سودانی ناگۆڕێت و جەختدەکەنەوە ئەوەی لە غەززە رودەدات کۆمەڵکوژییە و ٧٠٪ی ئەوانەشی لە غەززە کوژراون، بەو چەکانە کوژراون کە ئەمریکا بۆ ئیسرائیلی ناردون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دیدارەکەدا سەرۆککۆمار جەختی لە گرنگی بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و پەرەپێدانی ھەماھەنگییە دوو قۆڵییەکان کردەوە بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی ھەردوو گەلی عێراق و ئازەربایجان و ئاماژەی بە پێویستی ھەماھەنگی و ڕاوێژکردن کرد لەبارەی پرسە جێ بایەخەکان.

ھەروەھا  تاووتوێی سەردانی داھاتووی بەڕێزیان کرا بۆ کۆماری ئازەربایجان، کە لە خواستی ھەردوو وڵاتەوە دێت بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان.

باڵیۆز مەمەدۆڤ دوپاتیکردەوە کە سەردانەکە یارمەتیدەر دەبێت لە کردنەوەی ئاسۆیەکی نوێی ھەماھەنگی و ھاریکاری نێوان عێراق و ئازەربایجان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سودانی لە وتارێکدا کە رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە رایگەیاند، عێراق بەرگەی نەھامەتی زۆری گرتووە بە درێژایی پەنجا ساڵی رابردوو، لەو کاتەوەشی دەسەڵاتی گرتووەتە دەست ھەنگاوی گرنگی ناوە بۆ گەڕانەوەی شکۆ و ناوبانگی عێراق لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

سودانی وتیشی، بەرنامەیان ھەیە بۆ روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی، چونکە ئاستەنگێکی گەورەی بەردەم کارەکانی حکومەتە. 

ئاماژەی بەوەشدا، داوایان لە پۆلیسی "ئینتەرپوڵ" کردووە، لێپرسراوە باڵاکانی پێشووی عێراق دەستگیر بکەن و رادەستیان بکەنەوە، کە زیاتر لە دوو ملیار و٥٠٠ ملیۆن دۆلاریان لە سندوقی باجدا بردووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی رەسمی عێراق لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، رۆژی دووشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، گەشتێکی ھەرێمیی دەستپێدەکات و سەرەتا سەردانی تاران و دواتریش سەردانی ژمارەیەک پایتەختی وڵاتانی کەنداو دەکات.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بە ھۆکاری سەردانەکەی سودانی کرد و رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی ئێران و وڵاتانی کەنداو، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشھاتەکانی رەوشی غەززە دەکەن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەگوێرەی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای فیدڕاڵی، رۆژی یەکشەممە پێنجی تشرینی دووەم دادگای فیدڕاڵی لەسەر ئەو سکاڵایە کۆدەبێتەوە کە لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون، ئەندامی فراکسیۆنی رافیدەین لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە.

سکاڵاکارەکان داوایان لە دادگای فیدڕاڵی کردووە ماددەکانی ١، ٩،١٥ و ٢٢ و ٣٦ لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان (یاسای ژمارە یەکی ساڵی ١٩٩٢) بە نادەستوری دابنێت کە پەیوەندیدارن بە کورسی کۆتاکان و دانانی ھەرێم بە یەک بازنەی ھەڵبژاردن.

پێشتر دادگای فیدڕاڵ چەندجارێک دانیشتنەکانی خۆی لەسەر ئەو سکاڵایە دواخستووە کە زیاتر لە شەش مانگە دژی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە، ناشزاندرێت سبەی دادگاکە بڕیار لەسەر سکاڵاکە دەدات یان جارێکی دیکە دوایدەخات کە ئەوەش کاریگەری لەسەر ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەی باڵیۆزانی عێراق لە بەغداد ئاماژەی بەوەکرد، دەوڵەت بەرپرسە لە گرتنەبەری رێوشوێن و بڕیارە گەورەکان لەبارەی پرسە جیاجیاکان و عێراق کلیلی ئاشتی دەبێت لەناوچەکە و بەشێک نابێت لە کێشە.

وتیشی، ھەر ناکۆکییەکی سنوری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دەکرێت بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت.

لای خۆیەوە، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ھۆشداریدا لە ھەڵگیرسانی شەڕ لە ناوچەکە بەھۆی بەردەوامی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی کەرتی غەززە و جەختی لە دورخستنەوەی وڵات لە پریشکی شەڕ کردەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، عێراق لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ھاوبەش جەخت لە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتان دەکاتەوە و دەیانەوێت پەیوەندی باشیان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ ھەبێت.

فوئاد حسێن باسی لەوەشکرد، مەترسی و ھەڕەشە ھەیە بۆ ھەڵگیرسانی جەنگ  لەناوچەکە، دورخستنەوەی عێراق لە پریشکی شەڕ و ئاڵۆزییەکان ئەرکی سەرەکی حکومەتە و عێراق دەستوەردان لە کاروباری ھیچ وڵاتێکدا ناکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد جەعفەر، سەدر باڵیۆزی عێراق لە لەندەن لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ژنێکی بەتەمەنی بەریتانی پارچەیەک شوێنەواری دێرینی رادەستی باڵیۆزخانەکەیان کردووەتەوە کە وەک میرات لە باوکییەوە بۆی ماوەتەوە شوێنەوارەکەش لە سێ مۆر و تابلۆیەک پێکھاتووە و تەمەنیان بۆ زیاتر لە دوو ھەزار ساڵ پێش زاین و ٦٠٠ ساڵ دوای زاین دەگەڕێتەوە.

راشیگەیاندووە، لەگەڵ وەرگرتنەوەی ئەو پارچە شوێنەوارەدا لەو ژنە بەریتانییە، مۆزەخانەی بەریتانیاش پارچەکی تری شوێنەواری رادەستی باڵیۆزخانەی عێراق لە لەندەن کردووەتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەزاق محێبس، سەعداوی وەزیری گواستنەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، حزبی بەعسی رووخاو بەپێی یاسا لە عێراق قەدەغە کراوە و ھەر کەسێکیش بانگەشە بۆ ئەو حزبە بکات یان ستایشی بکات، ئەنجامدانی تاوان و پێشێلکردنی یاسایە و سزا دەدرێت.

وتیشی، لیژنەیەک پێکدەھێنن بۆ لێکۆڵینەوە لەو زانیارییانەی باس لەوە دەکەن ژمارەیەک فەرمانبەریان بەشداری ئاھەنگێکیان کردووە کە تیایدا ستایشی حزبی بەعسی رووخاو و خودی سەدام حسێن کراوە و بە بەڵگە بسەلمێندرێت ھەر فەرمانبەرێکی وەزارەتی گواستنەوە بەشداری ئەو ئاھەنگی کردووە رادەستی دادگا دەکرێت و سزا دەدرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سعود ساعدی، سەرۆکی کوتلەی حقوق لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دەرکردنی سەرجەم ھێزەکانی ئەمریکا داواکاری جەماوەری و زۆربەی لایەنە سیاسییەکانە و چەندین ساڵیشە ئەو داوایە پێشکەشی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە بەتایبەتی دوای کوژرانی قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەبومەھدی موھەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بەھۆی بۆردومانێکی ئەمریکاوە لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد.

وتیشی، رێکارەکان بۆ دەرکردنی تەواوی ھێزەکانی ئەمریکا تەواوکراوە، بەڵام ئیرادەیەکی سیاسی ھەیە کە لە پشت دواخستنی دەرکردنی ئەو ھێزەوەیە و ئەو بابەتەی راگرتووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد زیادی، پەرلەمانتاری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا کە نوری مالکی سەرۆکایەتی دەکات رایگەیاندووە، ھەڵوێستی عێراق تایبەت بە پەیوەندییە دیبلۆماسییە دەرەکییەکان راستەوخۆ پەیوەندی بە بڕیارەکانی حکومەتەوە ھەیە و تەنانەت ھەر حکومەتیش بڕیاریداوە ھاوکاری مرۆیی بۆ غەززە بنێرێت و ھیچ ھێز و لایەنێکی تر ناتوانێت بڕیاری لەو جۆرە بدات و عێراقیش پەیوەستە بە رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان.

وتیشی، تائێستا تەنھا لە میدیاکانەوە بیستویانە ژمارەیەک پەرلەمانتار ئیمزایان کۆکردووەتەوە و ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانیان کردووە بۆئەوەی بڕیار بدرێت بە داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد، بەدووریشی زانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەی تایبەت بەو بابەتە بکات بەتایبەتیش لەکاتێکدا کە پشووی یاسادان دەستپێدەکات و کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران رادەگیرێن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنەکە رایگەیاند، ھەر حاڵەتێکی پێشێلکاری لە کاتی بانگەشە ببینن بۆ لایەنە دادوەرییەکانی بەرز دەکەنەوە، چونکە کۆمیسیۆن مافی سزادان و لێپێچینەوەی لەگەڵ ھیچ ھاووڵاتییەک نییە، تەنھا بە رێکارە یاساییەکان ھەڵدەستێت. 

وتیشی، ھەر کەسێک پێشێلکاری بکات لە بانگەشەدا سزای دارایی دەدرێت کە لە ٥٠٠ ھەزارەوە دەستپێدەکات تا زیندانی و غەرامەکردنی ٥٠ ملیۆن دیناری عێراقی.

لە یەکی ئەم مانگەوە بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکردووە تا ٢٤ سەعات بەر لە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەکە لە رۆژی ١٨ی کانونی یەکەم، بەردەوام دەبێت.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەدر لە نوێترین پەیامیدا سەبارەت بە پشتیوانییەکانی بۆ فەڵەستین و بزووتنەوەی حەماس، داوای لە وڵاتانی ئوردن و لوبنان و میسر و سوریا کرد، رێگە بە سەدرییەکان بدەن بچنە سنورەکانی فەڵەستین و ئاو و خۆراک و دەرمان و سوتەمەنی و ھاوکاری دیکە لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ ئەوەی بگەیەندرێنە غەززە. 

وتیشی ھیواخوازە ئەو سەدرییانە بتوانن لە رۆژانی داھاتوودا خۆپیشاندانی ملیۆنی ئاشتییانە لە سنوری فەڵەستین رێکبخەن. 

سەدر راشیگەیاند، پابەند دەبن بە سیستم و یاسا و رێڕەوی ئاشتییانە، وەک چۆن لە پێشتردا بەڵێنیان دابوو، ھەمووان لە رووداوەکانی غەززە بەرپرسیارن. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی پەیوەندییەکی تەلەفونی لەلایەن ئۆلاف شۆلز راوێژکاری ئەڵمانییەوە پێگەیشتووە و تیایدا پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێکردووە.

ئەوەشھاتووە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سودانی داوای لە راوێژکاری ئەڵمانیا کردووە، یەکێتی ئەوروپا ھەڵوێستێک بگرێتەبەر بۆ ئیدانەکردنی پێشێلکارییەکان بەرامبەر خەڵکی فەڵەستین، لەبەرئەوەی ڕووداوەکانی غەززە تاقیکردنەوەیەکە بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و زلھێزەکان و دەیانخاتە بەردەم بەرپرسیارێتییەوە.

لەبەرامبەریشدا، راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاندووە، کار بۆ ئاگربەستی شەڕی غەززە دەکەن، ئامادەییشی دەربڕی بۆ بەشداریکردن لە گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی خزمەتگوزاری حکومەتی فیدراڵ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی کارەکانیان بۆ دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لەسەر فەرمانی ژمارەی ١٨٤ی ساڵی ٢٠٢٢ی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی خزمەتگوزاری حکومەتی فیدراڵ دانیشتنێکی نائاسایی بە سەرۆکایەتی مەحمود تەمیمی سەرۆکی ئەنجومەنەکە ئەنجامدا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنەکە رەزامەندی دەربڕی لەسەر دامەزراندنی ئەو دەرچووانەی بەشە پزیشکییەکانی عێراق لەسەر میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زاستی و بڕیاردراوە بە ناردنی بڕیاری دامەزراندنی ئەو خوێندکرانە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ١٦ ملیۆن و ١٥٨ ھەزار و ٧٨٨ کەس مافی دەنگدانیان ھەیە و تیایدا ١٩٨ حزب و ٣٩ ھاوپەیمانێتی و ٥٩١٥ کاندید کێبڕکێ لەسەر ٢٨٥ کورسی دەکەن.

لە ھەڵبژاردنی گشتی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، ١٥ ملیۆن و ١٠٨ ھەزار و ١٣٥ کەس مافی دەنگدانیان ھەیە، حەوت ھەزار و ١٦٦ دەنگدان و ٣٥ ھەزار و ٥٥٣ بنکەی دەنگدان تەرخان دەکرێن.

ھەروەھا، لە ھەڵبژاردنی تایبەتی ئەنجومەنی پارێزگاکان، زیاتر لە یەک ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان ھەیە، بۆ ھەڵبژاردنی تایبەتەکەش ٥٦٥ ناوەندی دەنگدان و دوو ھەزار و ٣٠٦ بنکەی دەنگدان تەرخان دەکرێن، ھەروەھا بۆ ئاوارە عێراقییەکانی ھەرێمی کوردستان کە ژمارەیان ٤٨ ھەزار و ٢٦٠ دەنگدەر، لە پارێزگاکانی ھەرێم ٣٥ ناوەندی دەنگدان و ١٢٠ بنکەی دەنگدانیان بۆ تەرخان دەکرێت. 

لە ھەڵبژاردنەکەدا، لایەنە کوردییەکان لەنێویاندا یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە چوار پارێزگا بەشداری دەکەن، ئەوانیش کەرکوک، سەڵاحەدین و نەینەوا و دیالە.

ژمارەی لیست و ھاوپەیمانێتییەکان لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە ژمارەوە ١٠٠ دەستپێدەکات، بەڵام ژمارە ١٥٦ بۆ ھیچ لیستێک دیارینەکراوە، بەھۆی ئەوەی ماددەی ١٥٦ لە یاسای سزادان تایبەتە بە ساختەکاری و فێڵکردن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...145146147148149...400