عیراق لە پلەی نۆیەمی جیهان و لە پلەی دووەمی وڵاتانی عەرەبیدایە لە رووی سامانی سروشتییەوە، روسیاش پلەی یەكەمی جیهانی گرتووە.


بەپێی ئامارەكانی ناوەندێكی ئابوری كەنەدی، روسیا لە پلەی یەكەمی وڵاتانی جیهاندایە لە رووی سامانی سروشتی و ئەمریكاش لە پلەی دووەمدایە و سعودیەش پلەی سێیەمی جیهان و پلەی یەكەمی وڵاتانی عەرەبی گرتووە.


ئاماژە بەوەشكراوە، عیراق لەناو وڵاتانی جیهاندا لە پلەی نۆیەمدایە و لە وڵاتانی عەرەبیشدا لە پلەی دووەمدایە لە سامانی نەوت و فسفۆردا.


نەوت لە عیراق بە سەرچاوەی سەرەكی ئابوری وڵاتەكە دادەنرێت، حكومەتی عیراقیش هەوڵی ئەوەدەدات داهاتی نانەوتی زیاد بكات كە لە ئێستادا ١٢٪ی بودجە پێكدەهێنێت.