ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەسەردانەكەیدا بۆ عیراق داوای لە سودانی كردووە رێگریی بكات لە چوونەناوەوەی چەك بۆ گروپە چەكدارەكانی سوریا لە خاكی عیراقەوە.

ماڵپەڕی بلومبێرگی ئەمریكی بڵاویكردەوە، لە سەردانەکەی رۆژی هەینی رابردووی ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ بەغداد، ناوبراو داوای لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق كردووە، رێگری بكات لە گواستنەوەی چەك لە ئێرانەوە بۆ گروپە چەكدارەكانی سوریا لە رێگەی خاكی عیراقەوە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، بلینكن ئاماژەی بەوەداوە سوریا هێشتا لە دۆخێكی هەستیاردایە و ئەگەر هەیە لەلایەن گروپە چەكدارەكانەوە بەكاربهێنرێت بۆ تێكدانی زیاتری سەقامگیری ناوچەكە، بۆ ئەو مەبەستەش دەیانەوێت عیراق لە چوونە ناوەوەی هەر چەكێك بۆ سوریا بكات.