عیراقعیراق

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پاڵاوگەی بێجی کردەوە، دوای بەگەڕخستنەوەی پاڵاوگەکە.

ساڵی رابردوو کارەکانی  بەگەڕخستنەوەی پاڵاوگەی بێجی دەستیپێکرد، دوای ئەوەی ئامێر و کەرەستەکانی لە ھەرێمی کوردستانەوە گەڕێندرانەوە.

پاڵاوگەی بێجی گەورەترین پاڵاوگەی عێراقە و رۆژانە دەتوانێت ١٥٠ھەزار بەرمیل نەوت بپاڵێوێت، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران پێشتر رایگەیاندبوو بە خستنەوەکاری تەواوەتی پاڵاوگەکە عێراق پێویستی بە ھاوردەکردنی بەرھەمەکانی نەوت لە دەرەوە نامێنێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردووەتەوە، لە کاتژمێر شەشی سەر لەبەیانی و نۆی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سیستمی بەرگری ئاسمانی لە ھەردوو ناوچەی نێودەوڵەتی و فڕۆکەخانەی بەغداد پشکنینیان بۆ کراوە.

پێشتر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوز و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد چەند جارێک پشکنینیان بۆ سیستمی بەرگری ئاسمانی خۆیان کردووە بۆ چالاککردنی سیستەمەکە لە دژی ھەر جۆرە ھێرشێکی مووشەکی و درۆنی کە بکرێتە سەریان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شەوی ڕابردوو، فەخری کەریم سەرۆکی دەزگای ئەلمەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری، لە دوای گەڕانەوەی لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب بۆ ماڵەکەی خۆی، لە گەڕەکی قادسیەی بەغداد تەقەی لێ کرا، بەڵام بەبێ زیان ڕزگاری بوو.
عەبدولئەمیر شەممەری وەزیری ناوخۆی عێراق لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە پێکھێنا و جەختی لە چڕکردنەوەی ھەوڵە ئەمنی و ھەواڵگرییەکان کردەوە بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران.

فەخری کەریم سەرۆکی ئەنجوومەنی عێراقە بۆ ئاشتی و پێکەوە ژیان، ساڵانە ھەڵدەستێت بە کردنەوەی پێشەنگای نێودەوڵەتی کتێب لە ھەولێر و بەغداد.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەزگای مەدا، تەقەکەرێک بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب لە گەڕەکی قادسیەی بەغداد ڕێی بە ئۆتۆمبێلەکەی فەخری کەریم سەرۆکی دەزگاکە گرتووە کە لەگەڵ غادە عاملی بەڕێوەبەری گشتی دەزگاکە لە پێشەنگای نێودەوڵەتی کتێب گەڕاونەتەوە ماڵەوەو بە چەکی سووک تەقەی لێکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد خەزاعی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ھۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سووری گەڕاندەوە بۆ خواستی زۆر لەسەر گۆشتی ناوخۆیی وەک لە گۆشتی ھاوردەکراو، کە نرخیان لەنێوان شەش بۆ نۆ ھەزار دیناردایە.

ھۆکارێکی دیکەشی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی ئاژەڵداران بەرەو ئەو ناوچانە رۆشتوون کە ئاو و سەوزاییان ھەیە، بۆ ئەوەی ژینگەیەکی گونجاو بۆ ئاژەڵەکانیان بڕەخسێنن. 
ھۆکاری سێیەمیش بەپێی وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ لەناوچوونی ھەزاران ئاژەڵ لە زۆنگاوەکان بەھۆی وشکەساڵییەوە دەگەڕێتەوە. 

 وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ چارەسەری بەرزی نرخی گۆشتی سوور پێشنیازی ھەڵپەساردنی مۆڵەتی ھاوردە و رێگەدان بە ھاوردەی مەڕ و ماڵاتی زیندوو بۆ بەخێوکردن کردووە، لەگەڵ پشتیوانیکردنی وەبەرھێنان لە سامانی ئاژەڵ و پێدانی قەرز بە ئاژەڵداران و ئاسانکاری بۆ ھێنان و بردنی سامانی ئاژەڵ لە پارێزگاکان کردووە. 

وەزارەتی کشتوکاڵ پێشبینیشدەکات نرخی گۆشتی سوور قۆناغ بە قۆناغ لە کۆتایی مانگی ئادار داببەزێت، ئەوەش لەگەڵ گەڕانەوەی ئاژەڵداران بۆ زێدی خۆیان و دەستکردن بە فڕۆشتنی بەرھەمەکانیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رۆژی ٢٥ی ئەم مانگە، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەسەر سکاڵایەک سەبارەت بە راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

بەپێی ئەو خشتەیەی دادگای باڵای فیدراڵی بڵاویکردووەتەوە؛ ٢٥ی ئەم مانگە کۆبوونەوە لەسەر سکاڵایەک دەکرێت کە لەلایەن نۆ کەسەوە لەسەر سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم و وەزیری دارایی حکومەتی ھەرێم تۆمارکراوە.

لە سکاڵاکەدا، داواکراوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دارایی پابەندبکرێن بە جێبەجێکردنی یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتیی ژمارە ٢٢ی ساڵی ٢٠٠٨، بەتایبەت ماددەکانی شەش، حەوت، ھەشت و نۆ کە تایبەتن بە راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان.

دوایین جاریش کە دادگای فیدراڵی لەسەر ئەو سکاڵایە کۆبووەوە، رۆژی ٢١ی مانگی رابردووی ئەمساڵ بوو.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەی داھێناندا وتی، لە ژێر ناونیشانی کاندیدانی سکۆلەرشیپی داھێنەردا یەکەمین کاروانی دەرچوانی زانکۆکان بەمەبەستی تەواوکردنی خوێندنی باڵا لە زانکۆکانی دەرەوەی وڵات دەنێردرێنە دەرەوە کە ژمارەیان ٤٠٠ کاندیدە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ٤٠٠ کەسە دەرچوی بەشە زانستیەکانن و لە چوارچێوەی ئەو بەرنامەدایە کە حکومەتی عێراق ساڵی رابردوو رایگەیاندووە کە پێنج ھەزار سکۆلەرشیپ لە خۆیدەگرێت. 

دەشڵێت، حکومەت لە سەرەتای کارەکانیدا ستراتیژی نیشتمانی بۆ پەروەردەی ٢٠٢٢-٢٠٣٠ دەستپێکردووە بۆ بەرزکردنەوەی کوالێتی و کارایی ھەموو دامەزراوەکانی کۆمەڵگا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەیەکدا کە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تێیدا ئامادە بوو، لایەنە براوەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەسەر ئەم چەند خاڵە ڕێککەوتن:

دەقی خاڵەکان... 

بەھۆی گرنگی پارێزگای کەرکوکەوە وەک عێراقێکی بچووک، بەشداربووان ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی کە بەرژەوەندییەکانی ڕۆڵەکانی کەرکوک لەبەرچاو بگیرێت، پێویستە پێکەوەژیان بپارێزرێت و پەیوەندییەکانی برایەتی و ھاوکاری لەنێوان ڕۆڵەکانیدا بەھێزتر بکرێت و دەستوور ئەو چەترە بێت کە ھەمووان تێیدا پەنا بگرن.

رێککەوتن لەسەر ئەوەی کە شێوازی ھاوبەشی و ڕێککەوتن و پەراوێزنەخستن بنەمای کاری ھاوبەش بێت لە پارێزگای کەرکوک.

ڕێککەوتن لەسەر پێکھێنانی ھاوپەیمانێتییەک بۆ بەڕێوەبردنی کەرکوک لە ھەموو ھێزە براوەکانی ئەنجومەنی پارێزگا و ببێتە چەتری سیاسی بۆی و بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەرۆکایەتی دانیشتنەکانی ھاوپەیمانێتێکە بکات ھەتا جێبەجێکردنی شایستە دەستوورییەکان لە پێکھێنانی حکومەتی خۆجێی و ڕێککەوتن لەسەر بەرنامە و میکانیزمەکەی و یاسا ناوخۆییەکانی ھاوپەیمانێتێکە.

ئامادەکردنی (بەرنامەی بەڕێوەبردنی خۆجێی لە کەرکوک) کە لەلایەن ھاوپەیمانێتێکەوە پەسەندکراوبێت، و ھێزەکانی ھاوپەیمانێتێکە پابەند بن پێیەوە و بەڕێوەبەرایەتی نوێی پارێزگاکە جێبەجێ کردنی لەخۆبگرێت بەپێی میکانیزم و کاتی ڕوون و کرداری.

ھێزە سیاسییەکانی بەشداربووی کۆبوونەوەکە لە ماوەی حەوت رۆژدا بەڵگەنامەی کارکردن پێشکەش بکەن، لەوانە تێڕوانینی خۆیان بۆ ئامادەکردنی بەرنامەیەکی یەکخراو بۆ پارێزگاکە و میکانیزمە گونجاوەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی خۆجێی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، ھەمووان ئەو راستییە دەزانن ھەمیشە کەسانی گەندەڵ لە پێناو پاراستنی بەرژوەندییەکانیان و دوورخستنەوەی سەرنجی ھەمووان لەسەر خۆیان، پەنا بۆ نانەوەی فیتنە و ئاژاوە دەبەن.

وتیشی، ھەر کەسێک بە باش و خراپ لەکردەوەی گەندەڵکاران نزیک ببێتەوە و ھاوکاری میلیشیا گێرە شێوێنەکان بکات بۆ کوشتن و کردەوەی توندوتیژی و رفاندان و تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵگە، ئەویش بەشێکە لەوان و بەشدارە لە گەندەڵی و تاوانەکان، بۆیە پێویستە ھەموو کەسێک خۆی لە گەندەڵکاران و میلیشیا گێرەشێوێنەکان دووربخاتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای کۆکردنەوەی بەڵگە و زانیاری سەلمێندراو و داننانی تۆمەتبار بە تاوانەکەیدا، کە لە بەغداد کچێکی تەمەن حەوت مانگی خۆی بە ٢٥ ھەزار دۆلار فرۆشتووە بە کەسێکی تر، لەلایەن دادگای تاوانەکانی رەسافەوە لە بەغداد بە ١٥ ساڵ زیندانیکردن سزادراوە.

راشیگەیاندووە، سزاکە بەپێی حوکمەکانی ماددەی شەش/ بڕگەی یەک و دوو، پێنجی یاسای سزادانی عێراقی ژمارە ٢٨ی ساڵی ٢٠١٢ دەکراوە کە تایبەتە بە ھێشتن و بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، سودانی پێشوازی لە ئەلینا رۆمانوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کردووە و جەختیکردەوە لە بەردەوامی دانوستانە دوو قۆڵییەکانی لیژنەی سەربازی ھاوبەش، کە تایبەتە بە رێکخستنی ئەرکی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق. 

ھەروەھا باس لەو دۆسێیانە کراوە کە بڕیارە لە سەردانەکەی سودانی بۆ واشنتۆن بخرێنەڕوو، میکانیزمی ھاوکاری لە چوارچێوەی رێککەوتنی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا خرانەڕوو.  

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە ئۆپەراسیۆنێکی جۆری پێشوەختە، مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ھەواڵگری و ئاسایشی کەرکوکی لە وەزارەتی بەرگری و بە ھەماھەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک، توانیان دوو تیرۆریستی داعش لە قەزاکانی حەویجە و ریاز لە پارێزگای کەرکوک دەستگیر بکەن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو دوو تیرۆریستەی دەستگیرکراون، بەپێی بڕگەکانی مادەی ٤ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر فەرمانی دەستگیرکردنیان ھەیە و ڕەوانەی بەشی لێکۆڵینەوە کراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دارایی عێراق لەر ِاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەئەمڕۆوە بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی دەستیکردووە بە ڕێکارەکانی دابینکردنی موچوەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و ئەندامانی ھێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی شوبات و داوا لە یەکەکانی خەرجی لە وەزارەت و پارێزگاکان و دامودەزگاکانی نەبەستراو بەوەزارەتەکان کراوە سەردانی بەشی ژمێریاری بکەن بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی دابینکردنی موچەی فەرمانبەران .

ئەوەش لەکاتێکدایە کە تائێستا وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دیار نییە، بەڵام پێشتر د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاندبوو، تا سەرەتای مانگی داھاتوو ٦١٨ ملیار دینارەکەی بەغداد دەگاتە ھەرێمی کوردستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا لە بەغداد کە پەیامنێری کوردسات نیوز تێیدا ئامادەبوو ئاماژەی بەوەکرد، ھیچ کێشەیەک نییە بۆ ناردنی پارەی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و پێشتر ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەو بارەیەوە بڕیاریداوە.

وتیشی، مانگانە پارەی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەران رەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت، تا یاسای بودجە ھەمواردەکرێتەوە.

سودانی باسی لەوەشکرد، ھەمواری یاسای بودجە لە قۆناغی وردبینیدایە و لە ھەموارەکە پرسی کورتھێنانی بودجە و گرێبەستە نەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان چارەسەر دەکرێن.

لەبارەی پرسی کردنەدەرەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان، سودانی جەختیکردەوە عێراق چیتر پێویستی بە مانەوەی ھاوپەیمانان نییە و پەیوەندیان لەگەڵ وڵاتانی ئەندام لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەگۆڕدرێت بۆ پەیوەندی دوو قۆڵی و دیبلۆماسی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەون زیاب لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سەردانێکی مەیدانی بۆ پڕۆژەی بەنداوی دوبس لە پارێزگای کەرکوک ئەنجامدراوە، بەتایبەت دوای ئەو شەپۆلی بارانبارینەی پارێزگاکانی گرتەوە. 

وتیشی، ئەو شەپۆلی بارانبارینەی ئەم دواییە کاریگەری باشی ھەبووە لەسەر یەدەگی ستراتیژی ئاو و ھەروەھا ئاوی پێویست بۆ وەرزی ھاوینی داھاتوو گلدراوەتەوە. 

وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق راشیگەیاند، بارانبارینەکە کاریگەری باشی ھەبووە لەسەر سامانی ئاو و پڕکردنەوەی چەم و روبارەکان و ھەوڵدەدەن لە وەرزی گەرمادا سودی لێوەربگرن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ھاوسەرگیری و جیابوونەوەی لەمانگی رابردوودا بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، لەمانگی کانوونی دووەمی رابردوودا ٣٠ ھەزار و ٨٩٥ گرێبەستی ھاوسەرگیری لەسەرجەم دادگاکانی عێراق تۆمارکراون لەگەڵ حەوت ھەزار و ٤٥٣ حاڵەتی جیابوونەوەی ھاوسەران.

راشیگەیاندووە، بەپێی ئامارەکان لە مانگی رابردوودا تێکڕای رۆژانە ٢٤٨ حاڵەتی جیابوونەوەی ھاوسەران تۆمارکراوە کە دەکاتە ١٠ حاڵەتی جیابوونەوە لە ھەر سەعاتێکدا لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق و زۆرترین جیابوونەوەی ھاوسەرانیش لە مانگی رابردوودا لە پارێزگای بەغداد تۆمارکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ لە بەغداد، د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازی کرد لە عەلی رەزا گونای باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و لە دیدادرێکدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لەسەر بایەخی پتەوکردنی ھاریکاری و کاری ھاوبەش سەبارەت بە بواری ئەمنی و ئابوری و بازرگانیی.

سەرۆک کۆمار ھەروەھا پێویستی ھەماھەنگی لە دۆسیەی ئاودا دووپاتکردەوە، بەشێوەیەک کە پشکێکی دادپەروەرانە بۆ عێراق مسۆگەر بکات و پێویستییەکانی دابین بکات.

لای خۆیەوە باڵیۆزی تورکیا پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی عێراق دووپاتکردەوە و جاختیکردەوە لەسەر خواستی پتەوکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە بوارەکانی بەرژەوەندی ھاوبەش و جێبایەخی ھەردوولا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...148149150151152...444