سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند، ئەوەی لە سوریا روویدا وانەیەكی گرنگە بۆ ناوچەكە و عیراق دەستوەردانی لە كاروباری سوریا و وڵاتێكی دیكەدا نەكردووە.

فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لە میانی وتارێكیدا لە پارێزگای ئەنبار رایگەیاند، داماڵینی چەك لە دەوڵەتی سوریا و هێشتنەوەی گروپە چەكدارەكان هەڕەشەیەكی جدییە، بەڵام لەهەمان كاتدا هیوای رەوشێكی سەقامگیر بۆ ئەو وڵاتە دەخوازن.

ئەوەشی خستەڕو، عیراق هیچ كات دەستوەردانی لە كاروباری سوریا یاخود وڵاتێكی دیكە نەكردووە، ئەوەش نوێنەرایەتی سیاسەتی یەكگرتووی حكومەتی عیراق دەكات.

سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی جەختیلەوەشكردەوە، ئەوەی لە سوریا روویدا وانەیەكی گرنگە بۆ ناوچەكە و بە پشتبەستن بەو پێشهاتانەش، عیراق هەر كێشە و گرفتێك بە هەند وەردەگرێت كە هەڕەشە بێت بۆ سەر دەستكەوتەكانی سەركەوتن بەسەر تیرۆردا، وتیشی، هێزەكانی حەشدی شەعبی، بوونەتە هێزێكی نیشتمانی گەورە كە نوێنەرایەتی هەموو عیراقییەكان دەكەن و ڕووبەڕووی هەر هەڕەشەیەك دەبنەوە بۆ سەر وڵات.