باسم عەوادی: عیراق هیچ دەستێوەردانێکی سەربازی لە سوریا ناکات
١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عیراق رایگەیاند،وڵاتەکەی هیچ دەستێوەردانێکی سەربازی لە سوریا ناکات هیچ پرۆژه‌یه‌كی یەكلایەنەیان سه‌باره‌ت به سوریا نییه و پشتگیری هیچ گروپ و لایه‌نێكی سیاسی له‌و وڵاته‌دا ناكەن
وتەبێژی حکومەتی عیراق ئاماژەی بەوەشکردوە، له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی ئاڵۆزی و شه‌ڕه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سوریا، عێراق په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ هاوپەیمانان و ئه‌مریكا هه‌بووه سەردانی ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ بەغدا پشتڕاستیکردەوە کە ئاسایشی عێراق پارێزراوە و هیچ پێشێلکارییەک رێگەپێدراو نییە.



