نوری مالكی رایگەیاند، توركیا لە پشت كەوتنی ڕژێمی بەشار ئەسەدە و دەیەوێت نەخشەی سوریا بگۆڕێت. 


نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، توركیا لە پشت هێرشەكانی سەر حكومەتی ئەسەد بووە. 


وتیشی، جیاوازی زۆر لەنێوان روخانی رژێمی بەعس لە عیراق و سوریا هەیە، چونكە روداوەكانی سوریا بەدەستوەردانی دەرەكی و پلانێك بوو كە لەلایەن توركیاوە پشتیوانی لێكراوە.


راشیگەیاند، توركیا و ئەمریكا و ئیسرائیل ئامانجیانە نەخشەی نوێی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابرێژنەوە و ئەوەی لە سوریا روودەدات بۆ وروژاندنی شەقامی عیراقە، بۆیە دوای كەوتنی رژێمی بەشار ئەسەد، مەترسی لەسەر عیراقیش هەیە.