عیراق

عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆن رایگەیاند، زیاتر لە ٣٠٠ کاندید بێبەش کراون لەبەشداریکردن لەپرۆسەی ھەڵبژاردنەکان، کۆمیسیۆن لە ھەفتەی یەکەمی مانگی تشرینی دووەمدا پەسەندکردنی ناوی کاندیدەکان ڕادەگەیەنێت، بۆ ئەوەی لە ھەمان ھەفتەدا بانگەشەی ھەڵبژاردن دەستپێبکات.

راشیگەیاند، لە ھەڵبژاردنەکانی کۆتای ئەمساڵدا زیاتر لە ١٦ ملیۆن کەس مافی بەشداریکردنیان ھەیە، ژمارەی ناوەندەکانی دەنگدان بۆ دەنگدانی گشتی ٣٥ ھەزار و ٥٥٣ بنکەدەبێت، ھاوکات ژمارەی ناوەندەکانی دەنگدانی تایبەت ٥٦٥ بنکەیە.

سەبارەت بە دەنگدانی ئاوارەکان ریگەیاند ژمارەی دەنگدەرانی ئاوارەکان لە ١٢٠ ھەزارەوە بۆ ٤٨ ھەزار کەمیکردووە بەھۆی گەڕانەوەیان بۆ شوێنی خۆیان، ٢١٤ ھەزار و ٥٩٥ کارمەندیش ئامادەکراون بۆسەر سندوقەکانی دەنگدان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی "مەدا"ی عێراقی لەزاری چەند سەرچاوەیەکەوە گواستییەوە، رەوشەکە زۆر ھەستیارە بە تایبەت دوای ئەوەی گروپە چەکدارەکان دەستیان کردووە بە بەئامانجگرتنی بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق. ھەندێک لایەنیش ترسیان ھەیە لەوەی بەھۆی ئەو ھێرشانەوە ئەمریکا سزای عێراق بدات. 

سەرچاوەکە راشیگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت ئەو ھێرشانە فراوانتر بن و باڵیۆزخانەی ئەمریکا و باڵیۆزخانەی وڵاتانی دیکە لە عێراق بگرێتەوە. 

حکومەتی عێراق ماوەی ھەفتەیە رێکارە ئەمنییەکانی لە نزیک و دەوروبەری باڵیۆزخانەکان لە بەغداد چڕکردووەتەوە. 

"عامر فایز" یەکێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکانیش دەڵێت، گروپە چەکدارەکان لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتدا نین و ئەگەر بیانەوێت ھێرشەکانیان فراوان بکەن ئەوا حکومەتی عێراق لە دۆخی شەرمەزاریدا دەبێت. 

لە ماوەی سێ رۆژدا، گروپە چەکدارەکان چوار ھێرشیان بۆ سەر سێ پێگەکانی ئەمریکا لەڕێی پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامداوە، کە یەکێکیان لە ناو بەغدادەوە بووە بە ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شارەکە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەیان عەبدولغەنی وەزیی نەوتی عێراق رایگەیاند، لەئێستادا وەزارەتەکەی لە قۆناغی گەشەپێدان و نوێکردنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە پاڵاوگەکانی بەرھەمێنانی سوتەمەنیدایە لەناوەڕاست و باشووری عێراق، لەناویشیاندا پاڵاوگەی کەربەلا کە بە تەواوبوونی دەبێتە پێشکەوتووترین پاڵاوگە لەناوچەکەدا و بڕێکی زۆری سوتەمەنی بەرھەم دەھێنێت لە ناویشیاندا بەنزین، بەشێوەیەک رۆژانە بەرھەمێنانی بەنزین تیایدا دەگاتە ھەشت ھەزار مەترسێجا بە ئۆکتانی بەرز.

وتیشی، بە کۆتایی ھاتنی کارکردن لە پاڵاوگەکان، کەپێشبینی دەکەن بگاتە ناوەڕاستی ساڵی داھاتوو، لەو کاتەوە عێراق لە بواری بەنزیندا دەگاتە ئاستای خودبژێوی و پێویستی بەوە نامێنێت لە وڵاتانی دەرەوە بەنزین ھاوردە بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سودانی بۆ بەشداریکردنی لە کۆنگرەی قاھیرە بۆ ئاشتی ٢٠٢٣، کە تایبەت بە تاوتوێکردنی رەوشی ئێستای فەڵەستین و رووداوەکانی غەززە گەیشتوەتە میسر.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆنگرەکەدا سودانی ھەڵوێست و پرەنسیپی عێراق سەبارەت بەو رووداوانەی لە غەززە ڕوودەدەن، لەگەڵ کردنەوەی ڕێڕەوی مرۆیی و گەیاندنی ئەو ھاوکارییانەی خەڵکی کەرتی غەززە پێویستیانە دەخاتەڕوو.

دوو ھەفتە لەمەوبەر بەرەبەیانی رۆژی شەممە بزوتنەوەی حەماس بە ٥ ھەزار مووشەک ھێرشی کردە سەر ئیسرائیل، لەبەرامبەریشدا ئیسرائیل کەرتی غەززەی بۆردومان کرد، کۆنگرەی لە ئێستاشدا بڕیارە لە کۆنگرەی قاھیرە بۆ ئاشتی ٢٠٢٣، چارەسەری پێویست بۆ رەوشی فەڵەستینییەکان بدۆزرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڵاویکردەوە، بەھاوکاری رێکخراوی یونسێفی نەتەوە یەکگرتووەکان کار لەسەر راگەیاندنی ھەڵمەتێکی گەورە دەکەن بۆ روبەڕوبوونەوەی دیاردەی وازھێنانی خوێندکاران لە پارێزگاکانی باشوری وڵات.

ئەوەشی خستوەتەڕو، لەئێستاشدا بەرنامەی "گەڕانەوە بۆ خوێندن" لە پارێزگای میسان جێبەجێدەکەن بۆ سنودارکردنی وازھێنانی خوێندکاران و گەڕاندنەوەی ئەوانەشی بەھەر ھۆکارێک وازیان لە خوێندن ھێناوە.

بەگوێرەی ئامارەکانی یونسێف ساڵی رابردوو زیاتر لە سێ ملیۆن منداڵی عێراقی بەھۆی نائارامی دۆخی ئەمنی و ئابوری و نەبوونی ژێرخانێکی پێشکەوتووی پەروەردەییەوە، وازیان لە خوێندن ھێناوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەباح نەعمان، وتەبێژی دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند، لەئێستادا ئەرکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق بەدواداچوون و دەستگیرکردنی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشە لە سەرتاسەری عێراق.

وتیشی، لەمساڵدا دەزگای دژەتیرۆری عێراق ٢٥٠ ئۆپراسیۆنی بە تاکتیکی جیاواز ئەنجامداوە، کە زۆرینەکانی لە رۆژھەڵاتی پارێزگاکانی دیالە، کەرکوک و سەڵاحەدین بوون، ھاوکات ئۆپراسیۆنەکانیان بە ئاڕاستەی رۆژئاوای ئەنبار فراوانتر کردووە.

وتەبێژی دەزگای دژەتیرۆری عێراق راشیگەیاند، لە مساڵدا ٤٥ تیرۆریست کوژراوە و ١١٠ تیرۆریستی دیکەش دەستگیرکراون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، زۆرینەی ئۆپراسیۆنەکانیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆر و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش لە پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی ئەنجامداوە و ھەماھەنگییەکانیان لە زیادبووندایە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری دوو سەرچاوەی ئەمنی عێراقەوە بڵاویکردەوە، لە ھێرشەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەد کە ھێزەکانی ئەمریکای تێدایە، دوو درۆن بنکەکەیان بە ئامانج گرتووە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، درۆنی یەکەم تێکشکێندراوە و درۆنی دوومیش بەھۆی کێشەی تەکنیکییەوە لەناو بنکەی عەین ئەسەد کەوتووەتەخوارەوە، ھێرشەکەش ھیچ زیانێکی نەبووە.

لە رۆژی چوارشەممەی رابردووەوە پێنجار ھێرشکراوەتەسەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانان لە بنکەی عەین ئەسەد لە ئەنبار، بنکەی ھەریر لە ھەولێر و بنکەی سەربازی ھاوپەیمانان لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغداد، گروپی مقاوەمەی ئیسلامی عێراقیش بەرپرسیاریەتی خۆی لە ھێرشەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەد راگەیاندووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مشعەل ئەحمەد جابر سوباح نوێنەری میری کوەیت لە کۆبوونەوەی یەکەمی ھاوبەشی نێوان سەرکردەکانی ئەنجومەنی ھاریکاری کەنداو و یەکێتی ئاسیا (ئاسیان) کە لە شاری ریازی پایتەختی سعودیە بەڕێوەچوو رایگەیاند، لەسەر بنەمای پابەندبوونی کوەیت بە بنەماکانی رێزگرتنی وڵاتانی دراوسێ، داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن رێکاری بە پەلە و کرداریی بۆ رێگرتن و چارەسەرکردنی لێکەوتەکانی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەبارەی رێککەوتنی خورعەبدوڵا بگرێتەبەر

داواکارییەکەی ئەو لێپرسراوەی کوەیت دوای ئەوە دێت کە رۆژی چواری مانگی رابردوو، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق نادەستووری رێککەوتنی خورعەبدوڵای راگەیاند، کە تایبەتە بە رێکخستنی جموجۆڵە دەریاییەکان لە نێوان بەغداد و کوەیت و لە ساڵی ٢٠١٣ش ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی ئومەی کوەیتی رێککەوتنەکەیان پەسەندکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای بڵاوبوونەوەی چەند بەڵگەیەک لەبارەی گرێبەستێک لە نێوان محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و کۆمپانیای (پی جی ئاڕ) کە خاوەندارییەکەی بۆ ئیسرائیل دەگەڕێتەوە، نیھال شەمەری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە حزبی تەقەدوم کە حەلبوسی سەرۆکایەتی دەکات سەرجەم ئەو زانیارییانەی رەتکردەوە و رایگەیاند، ھەموو ئەو زانیاری و بەڵگانەی لەسەر ئەو بابەتە بڵاوکراونەتەوە ساختەن و دوورن لە راستییەوە و ھیچ بنەمایەکیان نییە.

لەبارەی دەنگۆی داواکارییەکانیش بۆ ھەڵوەشاندنەوەی حزبی تەقەدوم و رێگرتن لە بەشداریکردنی لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو، ئەو پەرلەمانتارەی حزبەکەی حەلبوسی وتی، تائێستا ھیچ جۆرە داواکارییەکی لەو جۆرە پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران نەکراوە و ئەو دەنگۆیانەشی لەو بارەیەوە بڵاوکراونەتەوە دوورن لە راستییەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تا ئەمڕۆ زیاتر لە ٣٠٠ کاندید بە ھۆی نەبوونی تەواوی مەرجەکان تیایاندا لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دوورخراونەتەوە. 

وتیشی، کۆمیسیۆن ھەفتەی یەکەمی مانگی تشرینی دووەم ناوی کاندیدە جێگرەوەکان دیاری دەکات و ھەر ئەو ھەفتەیە بانگەشەی ھەڵبژاردن دەستپێدەکات.

عیماد جەمیل ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەی بنکەکانی ھەڵبژاردن لە دەنگدانی گشتی حەوت ھەزار و ١٦٦ بنکە دەبێت و زیاتر لە ٣٥ ھەزار وێستگە دابین کراوە. لە دەنگدانی تایبەتیشدا ٥٦٥ بنکە و زیاتر لە دوو ھەزار وێستگە دابین کراوە، کە ھێزە ئەمنییەکان و دەستەی حەشدی شەعبی و دەستەکانی دیکە دەگرێتەوە. 

وتیشی، ژمارەی ئەو ئاوارانەی دەنگدەدەن لە ١٢٠ ھەزارەوە بۆ ٤٨ ھەزار ئاوارە کەمبووەتەوە، بەھۆی ئەوەی گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمرۆ چەند مووشەکێک لە بنکەی ڤیکتۆریا لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد کەوتووەتە خوارەوە، ھێزەکانی ئەمریکاش لە رێگەی سیستمی سیرامەوە وەڵامی ھێرشەکەیان داوەتەوە.

وتیشی، تائێستا ھیچ گروپ و لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە ھێرشەکە رانەگەیاندوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە شەوی رابردوو، بە چەند موشەکێک ھێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار.

ھێزە ئەمنییەکانی عێراقیش رایانگەیاند، لەنزیک بنکەی عەین ئەسەد دەستیان بەسەر سەکۆیەکی ھەڵدانی موشەکدا گرتووە، دوو موشەکیشیان پوچەڵکردوەتەوە کە ئامادەکرابوون بۆئەوەی ئاڕاستەی بنکەکە بکرێن.

پاتریک رایدەر وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکاش رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە ھێرشەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەد دەکەن.

لای خۆشیەوە گروپی جیھاد ئیسلامیش لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا بەرپرسیارێتی خۆی لە ھێرشەکە راگەیاند.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، وەڵامی بانگھێشتێکی میسریان داوەتەوە بۆ رێکخستنی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی بە مەبەستی تاوتوێکردنی پێشھاتەکانی کەرتی غەززە و ئێستاش کاتی ئەوە ھاتووە جیھانی عەرەبی و ئیسلامی ھەڵوێستێکی یەکگرتوویان ھەبێت بەرامبەر فەڵەستینییەکان و وەک حکومەتی عێراقیش بە خێرایی ھەنگاویان ناوە بۆ ناردنی ھاوکاری مرۆیی بۆ غەززە بە ھەماھەنگی لەگەڵ حکومەتی میسر.

وتیشی، عێراق ھەڵوێستی ڕوون و ئاشکرای بۆ جیھان خستووەتەڕوو لەبارەی پشتیوانیکردنی بەردەوامی مافی فەڵەستین و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین کە پایتەختەکەی قودس بێت، بۆئەوەی بە ئاشتی بژین و چێژ لە ئاشتی و ئارامی وەربگرن.

سودانی راشیگەیاندووە، ھەمیشە جەختیانکردووەتەوە لە سەر پێویستی ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و گوشار خستنە سەر ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی شەڕ و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش ھەنگاوی جددی و بەرپرسیارانە بنێت بۆ رێگرتن لە کارەساتێکی مرۆیی کە کاریگەرییەکانی لەسەر ھەموو فەڵەستینییەک دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆککۆمار پێشوازی لە ژمارەیەک سەرۆکی نوێنەرایەتیە دیپلۆماسیەکان لە ڕۆما و ڤاتیکان و نوێنەرانی وڵاتان لە ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد ھەوڵێکی یەکلاکەرەوە و بەرپرسیارانە بدەن بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژی و بۆردومانیکردن و بەردەوامی کردنە ئامانجی خەڵکی مەدەنی و نەخۆشخانەکانی شاری غەززە و پاراستنیان و مسۆگەرکردنی سەلامەتیان و کردنەوەی ڕێڕەوی ئارام بۆ  گەیاندنی بەپەلەی یارمەتییە مرۆییەکان بە خەڵکی شارەکە.

بەڕێزیان لە میانی پێشوازیکردنی لە شوێنی حەوانەوەی خۆی لە ئیتاڵیا لە ژمارەیەک سەرۆکی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان لە ڕۆما و ڤاتیکان و نوێنەری وڵاتان لە ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ھاوسۆزی تەواوی عێراقی بۆ گەلی فەلەستین دەربڕی و دووپاتیکردەوە لەپشتگیریکردنی گەلی فەلەستینی بۆ بەدەستھێنانی مافە زەوتکراوەکانیان.

سەرۆککۆمار جەختی لەوە کردەوە کە عێراق پێکھێنانی پەیوەندیەکی ھاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیھان بەھەند وەردەگرێت لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە سەربەخۆیی بڕیاری سیاسی عێراق و لێکتێگەیشتن لەبارەی پرس وبەرژەوەندییە ھاوبەشەکان .

سەرۆککۆمار ئاماژەی بەوەدا کە عێراق لەسەر بنەمای ڕۆڵی جەمسەری خۆی ھەوڵ دەدات بناغەی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا بچەسپێنێت، چونکە پێی وایە ململانێ و جەنگ و ناکۆکییەکان چارەسەری کێشەکان ناکەن، بەڵکو زیاتر ئاڵۆزیان دەکەن، وتیشکی خستە سەر ئەوەی کە عێراق زیانی زۆری بەرکەوتووە لە ئەنجامی جەنگ و توندوتیژی و تیرۆر و دیکتاتۆرییەت کە کاریگەری نەرێنی لەسەر زۆر بوار ھەبووە بەتایبەتی ژیانی ئابووری و خزمەتگوزاری و ژینگەیی.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ عێراق پێشکەوتنێکی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت بەو پێیەی حکومەت گرنگییەکی زۆری بە سەقامگیری ئەمنی داوە، جگە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان، درێژەدان بە پرۆسەی چاکسازی وسنووردارکردنی گەندەڵی و نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی ئابوری وڵات و دەستپێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکان، بەتایبەتی دوای پەسەندکردنی بودجەی گشتی بۆ ماوەی سێ ساڵ، ئاماژەی بەو دۆخە کرد کە بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە و سەقامگیری بونە ھۆکاری ئەوەی شاری موسڵ میوانداری فێستیڤاڵی بەھارەی سازکرد و بەسرە میوانداری جامی کەنداوی عەرەبی ئەنجامدا، ھەروەک لە چلەی ئیمام حسێندا نزیکەی ٢٠ ملیۆن زیارەتکار بەشداریانکرد، بەبێ ھیچ  ڕووداو و پێشێلکارییەکی ئەمنی بەڕێوەچون  ئەمەش ئاماژەیە بۆ سەقامگیری ئەمنی و پێشکەوتنی شارەکان لە عێراقدا.

ھەروەھا سەرۆککۆمار ئاماژەی  بە قەیرانی ئاو کرد کە عێراق بەدەستیەوە دەناڵێنێت و سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لە دەرەوەی سنوورە جوگرافییەکانیەتی، ئەوەش وایکردوە وڵاتانی سەرەوەی ڕووبارەکان کۆنترۆڵی بڕی ئاوی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات و لقەکانیان بکەن کە ھیچ ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتی یان دووقۆڵی نییە کە پشکی وڵاتانی ھاوبەش لە ڕووبارەکاندا ڕێکبخات، جگە لە گۆڕانی کەشوھەوا، بە بیابانبوون، وشکەساڵی، خراپی سیستمی بەڕێوەبردن و کەم نەکردنەوەی  بەکارھێنانی ئاودا کێشەی دروستکردوە، ھیواشی خواست بە گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لەگەڵ وڵاتانی سەرچاوەی ئاوی روبارەکانی عیراق کە گەرەنتی پشکی دادپەروەرانەی عێراق لە ئاو بکات.

لە درێژەی دیدارەکەدا بەڕێزیان باسی لە ڕەشنووسی ئەو یاسایانە کرد کە سەرۆکایەتی کۆمار بۆ پەسەندکردنی پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی کردوە وەک ڕەشنووسی یاسای ئەنجومەنی باڵای ئاو، ڕەشنووسی یاسای ھەموارکردنەوەی بڕیاری ئەنجومەنی سەکردایەتی رژێمی ھەڵوەشاوە سەبارەت بە دابەشکردنی زەوی، ڕەشنووسی یاسای دەستەی باڵای پەرەپێدانی تواناکانی ژنان، ڕەشنووسی یاسای ھەموارکردنەوەی یاسای ماددە ھۆشبەرەکان و ماددە دەروونییەکان و ڕەشنووسی یاسای گێڕانەوەی ئەو پارەیەی بە گەندەڵی براوەتە دەرەوە، جگە لە ئازادکردنی نزیکەی ٩ ھەزار دەستگیرکراو کە ماوەی سزادانەکانیان بەسەرچووە و ھەڵوەشاندنەوەی یاساکانی رژێمی پێشوی ھەڵوەشاوە.
ھاوکات بەڕێزیان ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی باشەو وە ئیرادەیەک لە ھەردوولا ھەیە بۆ بەردەوامیدان بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن لەسەر پرسە ھەڵپەسێردراوەکان بەپێی دەستوور و یاسا.

ھەروەک بەڕێزیان ئاماژەی بەوە کرد، عێراق بەردەوامە لە دابینکردنی ئاسانکاری بۆ بازرگانان و ھاندانیان بۆ وەبەرھێنان و ھاتنە ناو بازاڕی عێراق، و ھیوای خواست کە وێنەی ڕاستەقینەی عێراق بە وڵاتەکانیان بگەیەنن .

ە بەرامبەردا باڵیۆزەکان سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ بەڕێزیان دەربڕی و ستایشی ھەڵوێست و پاڵپشتییەکانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتەکانیان دەربڕی، جەختیان لە خواستی حکومەتەکانیان کرد بۆ بەردەوامبوون لە ھاوکاری لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا، ھاوکات خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەرامبەر بەو پێشکەوتنانەی لە سەقامگیری ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەدیھاتوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری دوو بەرپرسی ئەمریكییەوە ئاشكرای كرد، بەیانیی ئەمڕۆ هەوڵدراوە لە رێگەی دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە پەلاماری هێزەكانی ئەمریكا بدرێت لە بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد لە سنووری پارێزگای ئەنبار، بەڵام سوپای ئەمریكا شكستیان بە هێرشەكە هێناوە.

ئەو دوو بەرپرسە ئاماژەیان بەوەشكرد، درۆنەكان پێش ئەوەی بگەنە ئامانجەكەیان خراونەتە خوارەوە، هەروەها رەتیانكردەوە هیچ لایەنێك بە ئەنجامدانی هێرشەكە تۆمەتبار بكەن.

هێرشەكە لەكاتێكدایە ئەمریكا بەهۆی ترسی لە پەرچەكرداریی گرووپەكانی نزیك لە ئێران، ئاستی ئامادەباشیی هێزەكانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرزكردووەتەوە.

 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خولی ٣٥ی کۆنگرەی نائاسایی پەرلەمانی عەرەبی لە بەغداد بەڕێوەچوو و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە سەرۆکایەتی کۆنگرەکەی کرد لە وتاری دەستپێکدا رایگەیاند، ئەرکێکی ئاینی و نەتەوەیی و عەرەبییە کە پێویستە وڵاتانی عەرەبی ھەڵوێستێکی کرداریی و یەکلاکەرەوەی بە کۆمەڵیان ھەبێت لە دژی ئیسرائیل و نابێت رێگە بەوە بدرێت ھەر کاتێک بیەوێت خەڵکی فەڵەستین بۆردومان بکات.

وتیشی، ئەوەی ئیسرائیل و سوپای لە دژی خەڵکی فەڵەستین دەیکات، پێچەوانەی ھەموو بەھا و یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی مرۆڤیشە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی رۆژنامەوانیی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تاکو ئێوارەی رۆژی یەکشەممە ٢٥٦ کاندیدیان لە کێبڕکێی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دوورخستووەتەوە، کە ١٩٧ کەسیان لەلایەن دەستەی لێپرسینەوە و دادوەری، (کە دەستەیەکی تایبەتە بە ریشەکێشکردنی بەعس)، دوورخراونەتەوە، ھەروەھا ٥٧ کەسیان بەھۆی دۆسیەی تاوانکاری و کەسێکیش بە تۆمەتی گەندەڵی و کەسێکی تریش بە تۆمەتی تێوەگلان لە دۆسیەی تیرۆر دوورخراونەتەوە.

بڕیاروایە رۆژی ١٨ی مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەبچێت، زیاتر لە ٢٣ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان ھەیە و تائێستا ١٠ ملیۆن کەسیان کارتی بایۆمەترییان نوێ کردووەتەوە.
بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنیش، ٢٩٦ پارت بە ٥٠ ھاوپەیمانێتی، کێبڕکێ لەسەر ٢٧٥ کورسیی ئەنجومەنی ١٥ پارێزگای عێراق دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...149150151152153...400