بە رەسمی كۆتایی هاتنی قۆناغی سێیەمی سەرژمێری گشتی دانیشتووانی عیراق لەسەرجەم پارێزگاكان راگەیەندرا و مانگی دووی ساڵی داهاتووش ئەنجامەكەی رادەگەیەنێت


وەزارەتی پلاندانانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووە، سەرژمێری گشتی دانیشتووان كە رۆژی یەكی مانگی نۆ بە گەمارۆسازی و ژمارەلێدان دەستیپێكرد و بەردەوام بوو تا ٢٠ بۆ ٢٢ی مانگی ١١ی رابردوو لەو سێ‌ رۆژەدا زانیاری تەواو لەسەرجەم خێزانەكانی عیراق وەرگیرا.


دەشڵێت، دواتر لە سەرەتای ئەم مانگەشەوە قۆناغی سێیەم دەستیپێكرد كە زانیارییەكانی تایبەت بە ئاستی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان لەسەرجەم خێزانەكان لە هەموو پارێزگاكان وەرگیران.


ئاماژەی بەوەشكردووە، وەزارەتی پلاندانی عیراق دوای تەواوبوونی قۆناغی سێیەم، بەرەسمی كۆتایی هاتنی سەرژمێری گشتی دانیشتووانی لە عیراق راگەیاندووە، كە بەشێوەیەكی سەركەوتوو بەڕێوەچووە و مانگی دووی ساڵی داهاتووش ئەنجامی كۆتایی رادەگەیەنێت.