جیهانجیهان

حسین ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران و فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا دوای کۆبوونەوەیان لە تاران کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییان ئەنجامدا و وەزیری دەرەوەی ئێران، نیگەرانی وڵاتەکەی دەربڕی لە ئەگەری ھێرشی تورکیا بۆ سەر باکوری سوریا و داوای لە ئەنقەرە کرد ھێرشەکە ئەنجامنەدات و بە دیالۆگ کێشەکان چارەسەر بکات.

وتیشی، ئەمریکا بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری کردۆتە پاساو بۆ مانەوەی لە رۆژھەڵاتی سوریا و پێویستە بەزووترین کات و بەبێ مەرج خاکی ئەو وڵاتە جێبھێڵێت.

وەزیری دەرەوەی سوریاش ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ ھەر دەستوەردانێکی سەربازی تورکیا راگەیاند و ئامادەیی سوپا و گەلی سوریای پیشاندا بۆ بەرگریکردن لە سەروەری و سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکەکەیان.

 دووپاتیشیکردەوە، دژی ھەر جۆرە بەزاندنێکی خاکی وڵاتەکەیانە بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام و کەمپی نیشتەجێبوون و بە تورککردنی ناوچەکە رەتدەکەنەوە.

وتیشی، ئەوەی لە خۆرھەڵاتی سوریا روودەدات پێچەوانەی ئیرادەی گەلەکەیانە و ئەمریکا دەستیگرتووە بەسەر سامانی سوریادا و گەلەکەشیان لە نەھامەتیدایە.

وەزیری دەرەوەی سوریا بە پێویستیشی زانی ھیچ پاساوێک نەدرێتە تورکیا بۆ ھێرشکردنە سەر وڵاتەکەیان. ھەروەک پێشوازی لە راگەیەنراوی ھاوبەشی لوتکەی روسیا و تورکیا و ئێران کردوو ھیوای خواست کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەر بکرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"بۆب مینیندیز" سەرۆکی لیژنەکە رایگەیاند، بە ئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە لە ناتۆ گرنگترین دەستکەوتی دیبلۆماسییە لەم چەند ساڵەی کۆتاییدا. بڕیارە پڕۆژە یاساکە لەچەند ھەفتەی داھاتوودا رەوانەی دەستەی گشتی ئەنجومەنی پیران بکات و لەوێش پەسەندبکرێت.

لای خۆشیەوە، "جۆن کیربی" رێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا وتی، ھێزی چەکداری فنلەندا و سوید زۆر بەھێزن و چەندین تەکنیکی نوێیان ھەیە، ھانی کۆنگرێسیش دەدەن پەلە بکات لە پەسەندکردنی بە ئەندامبوونی ھەردوو وڵات لە ناتۆ. 

پەسەندکردنی ئەو پڕۆژە یاسایە یەکەم ھەنگاوی ئەمریکایە لە دوای ھەڕەشەکانی "رەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆک کۆماری تورکیا کە وتبووی بە ئەندامبوونی سوید و فنلەندا لە ناتۆ سڕ دەکات، ئەگەر پابەندنەبن بەو مەرجانەی ئەنقەرە دایناوە.  


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ھەواڵێکی میدیاکانی تورکیا، ئەردۆغان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئۆپراسیۆنی نوێی سەربازی لە باکوری سوریا لە بەرنامەی کاریاندا دەمێنێتەوە ئەگەر مەترسییەکانی پەیوەست بە ئاسایشی نەتەوەییان چارەسەرنەکرێن.

بە وتەی ئەردۆغان، واشنتۆن پشتیوانی گروپە تیرۆریستییەکان لە خۆرھەڵاتی فورات دەکات و کشانەوە یاخود راگرتنی پشتیوانییەکانی ئەرکی تورکیا ئاسان دەکات.

سەرۆک کۆماری تورکیا راشیگەیاندووە، دەیانەوێت روسیا و ئێران لەگەڵیاندا بن لە جەنگ دژی گروپەکان لە قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر لە باشوری سنورەکەیان لەگەڵ  سوریا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەرلەمانی بەریتانیا سێیەمین پڕۆسەی دەنگدانی بۆ کاندیدانی پۆستی سەرۆک وەزیران ئەنجامدا، ریشی سوناک کە وەزیری پێشووی گەنجینەی بەریتانیا بووە ١١٥ دەنگی بە دەستھێنا و زۆرترین چانسی ھەیە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.

بینی موردنت وەزیری پێشووی بەرگری ٨٢ دەنگ و لیز ترایس وەزیری دەرەوە ٧١ دەنگیان بەدەستھێنا، کیمی بادنوک وەزیری دەوڵەتیش بۆ یەکسانی لە پلەی چوارەمدا ھات و ٥٨ دەنگی بەدەستھێنا، پێنجەم کاندیدیش کە تۆم توگنھانت بووە ٣١ دەنگی بەدەستھێنا و لە کێبڕکێکە دوورخرایەوە.

سەرەتای ئەم مانگە، بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دوای دەستلەکارکێشانەوەی ژمارەیەک وەزیری حکومەتەکەی، دەستی لەکارکێشایەوە و چەندین تۆمەتی خرایە پاڵ. چاوەڕوانیش دەکرێت ٥ی مانگی ئەیلول ناوی سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا رابگەیەندرێت.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆشکی سەعد ئاباد لە تاران پێشوازی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کرد و ئەمرۆش حەوتەم لوتکەی سێ قۆڵی ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە چوارچێوەی دانوستانەکانی ئەستانە بەڕێوەدەچێت.

رەوشی سوریا بە گشتی و ئامادەکارییەکانی تورکیا بۆ ھێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان و دواین پێشھاتەکانی جەنگی ئۆکراین ئەجێندای سەرەکی لوتکەی ھەرسێ سەرۆک دەبێت.

حسین ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لوتکەی ھەر سێ سەرۆک پاڵنەرێکی تر دەبێت بۆ بەھێزکردنی ھەماھەنگییە ئابورییەکان و جەختدەخرێتە سەر ئاسایشی ناوچەکە و گەرەنتی ئاسایشی خۆراک.

وتەبێژی کۆشکی کرملینیش رایگەیاندوە، بەھیوان چەند رێککەوتنێک لەگەڵ لایەنی ئێرانی بکەن کە ھەماھەنگی ستراتیژی گشتگیر لەنێوان ھەردوو وڵات لەخۆبگرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نید پرایس لە وەڵامی ھەڕەشەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی کۆماری تورکیا وتی، ئەنقەرە لە لوتکەی مەدرید گڵۆپی سەوزی ھەڵکرد بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی بە ئەندامبوونی سوید و فنلەندا لە ناتۆ، ھەرسێ وڵاتیش یاداشتی لێکتێگەیشتنیان ئیمزا کرد بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەکە. 

پرایس وتیشی، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ تورکیا و سوید و فنلەندا تاوەکو پڕۆسەکە خێرا بکەن و دەنگی پێویست لە پەرلەمان و وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ بەدەستبھێنن. 

دوێنی ئەردۆغان لە کۆتایی کۆبوونەوەیەکی حکومەتدا ھەڕەشەی سڕکردنی بە ئەندامبوونی سوید و فنلەندای کرد لە ناتۆ، ئەگەر ئەو دوو وڵاتە پابەندنەبن بەو مەرجانەی ئەنقەرە دایناوە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرپرسانی میسر بڵاویانکردەوە، پاسێک و بارھەڵگرێک لە سەر رێگەی خۆرھەڵاتی شاری ( مەلوی)سەر بە پارێزگای ( منیا)، ٢٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٣ی تریش برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکان، بارھەڵگرەکە لە تەنیشت رێگەکەدا وەستاوە و پاسەکەش کە لە پارێزگای سوھاجەوە بەڕێوەبووە بەرەو قاھیرە خۆی کێشاوە بە بارھەڵگرەکەدا، دوای رووداوەکەش تیمەکانی فریاگوزاری گەیشتوون و قوربانییەکانیان گواستووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خامنەیی لە میانی دیداری لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا لە تاران رایگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنێکی لەو شێوەیە "زیان بە سووریا دەگەیەنێت، زیان بە تورکیا دەگەیەنێت، زیانیش بە ناوچەکە دەگەیەنێت".

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانەی سەردانەکەی بۆ تاران بە یاوەری ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی عەلی خامنەیی کردووە و لە دیدارێکدا خامنەیی جەختیکردۆتەوە لەسەر گرنگی زیادکردنی ھاوکارییەکانی نێوان ھەردوو وڵات بەتایبەت ھاوکاری بازرگانی، داواشیکردووە، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی زیادبکرێت.

سەبارەت بە رەوشی سوریاش، رابەری باڵای شۆرشی ئیسلامی جەختیکردووەتەوە لەسەر گرنگی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا و رایگەیاندووە، ھێرشی سەربازی بۆ سەر سوریا زیانی بۆ سوریا و تورکیا و ناوچەکەش دەبێت و تیرۆریستانیش سودی لێوەردەگرن. 

خامنەیی بە پێویسشی زانیوە، کێشەکانی سوریا بەدیالۆگ چارەسەربکرێن و تورکیا و سوریا و روسیا و ئێران پێکەوە کۆتایی بەو پرسە بھێنن.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی کەشناسی بەریتانیا بڵاویکردووەتەوە، شەوی رابردوو بەرزترین پلەی گەرما تۆمارکراوە، پێشبینیشدەکرێت ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکان لە دوانیوەڕۆوە بگاتە ٤١ پلەی سیلیزی کە ئەوە ئاستی پێوانەییە، پێشبینیشدەکرێت بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بۆ ئاستی پێوانەیی سکۆتلەندا و وەیڵز بگرێتەوە. 

ھەر بەپێی پێشبینییەکانی نوسینگەی کەشناسی بەریتانیا، چاوەڕواندەکرێت کۆتایی ئەم ھەفتەیە شەپۆلی گەرما لە بەریتانیا کۆتایی بێت و شەپۆلێکی بارانبارین بەشێک لە ناوچەکانی وڵاتەکە بگرێتەوە.  


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پۆلیسی ئەمریکا بڵاویکردەوە، لە یەکێک لە مۆڵەکانی ویلایەتی ئیندیانا لە گرینوود کەسێک دەستڕێژی گولەی کردووە بەنێو ھاوڵاتییاندا و بەو ھۆیەوە چوار کەس کوژراون و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

مارک مایرێس، سەرۆکی شارەوانی گرینوودی ویلایەتی ئیندیانا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ھێرشکارەکە لەلایەن کەسێکی ئاسایی تەقەی لێکراوە و لە شوێنی روداوەکە گیانی لەدەست داوە.

پۆلیسی گرینوود پۆستێکی لە پەیجی تایبەتی خۆیان لە فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە و داوای کردووە شایەتحاڵەکانی تەقەکردنەکە پەیوەندیان پێوە بکەن بۆ وەرگرتنی زانیاری.

ئەمە تەنھا چەند ھەفتەیەک دوای روداوێکی دیکەی تەقەکردن دێت کە لە رۆژی ٤ی تەمموز کەسێک دەسترێژی گولەی کرد لە شیکاگۆ و بووە ھۆی کوژرانی حەوت کەس و برینداربوونی لانیکەم سی کەس.

بەپێی ئامارێکی دامەزراوەی "ئەرشیفی توندوتیژی بە چەک" ساڵانە لە ئەمریکا نزیکەی ٤٠ ھەزار کەس بەھۆی ھێرشی چەک گیان لەدەست دەدەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆ ماوەی ١٠٠ رۆژە خۆپیشاندان و ئالۆزییەکان لە سریلانکا بەردەوامە و سەرباری ئەوەی جوتایا راجاباکسا سەرۆکی پێشوی وڵاتەکە لە پۆستەکەی دورکەوتەوە، بەڵام خۆپیشاندانەکان رانەگیراون.

بریارە لە ٢٠ ی ئەم مانگەدا پەرلەمانی سریلانکا سەرۆکی نوێ ھەڵبژێرێت و پێشبینیش دەکرێت رانیێل ویکریمیسنجە کە لە ئێستادا وەک سەرۆکی کاتیی وڵاتەکە دیاریکراوە، زۆرترین چانسی ھەبێت بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆکایەتی وەربگرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی سوریا بڵاویانکردۆتەوە، ھێزێکی سەربازی لە رێی دەروازەی "تیحە" لە باشوری خۆرئاوای مەنبەجەوە چوونەتە شارەکە، کە لە ٣٠٠ سەربازی سەر بە سوپای سوریا و ٦ تانک و ھەلیکۆپتەری سەربازی پێکھاتوون.

بڵاوکردنەوەی ئەو ھێزانەش لە شاری مەنبەج بەپێی رێککەوتنێکی نێوان روسیا و سوریا و ھێزەکانی سوریای دیموکراتە بۆ روبەڕوبوونەوەی ھێرشەکانی تورکیا. 

ھاوکات ژمارەیەکی تر لە سەربازانی سوپای سوریا لە ناو فڕۆکەخانەی سرین لە ریفی کۆبانێ لە خۆرھەڵاتی حەلەب جێگیر کراون، خاڵ و پێگەی نوێشیان دامەزراندووە. 

لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ەوە، ئەوە زۆرترین سەربازی سەر بە سوپای سوریایە کە لە ناوچەکە بڵاوبکرێنەوە، بڵاوکردنەوەشیان ھاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی ھەڕەشەکانی تورکیا بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی ھەسەدەدایە. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردوەتەوە، لەئێستادا کە پێنج کاندید کێبڕکێ لەسەر بەدەستھێنانی پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەکەن ، بابەت و پرسی سەرەکی کێبڕکێی نێوانیان کەمکردنەوەی باجە، بەتایبەتیش لە نێوان ریشی سوناک و لیز تراس کە دوو بەھێزترین کاندیدن و زۆرترین چانسیان ھەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، تا کۆتایی ئەم ھەفتە لە کۆی ھەر پێنج کاندیدەکە، تەنھا دوو کاندید دەمێننەوە و لەو دوو کاندیدەش یەکێکیان دەبێتە سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا، کە بەپێی راپرسییەکان ریشی سونک وەزیری پێشووی دارایی بەریتانیا زۆرترین چانسی ھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی ئەمریکا رۆژی ١٣ی ئەم مانگە گەیشتە فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەر و سەرۆکی ئیسرائیل کۆبووەوە و پەیماننامەیەکی ئەمنییان ئیمزا کرد بۆ روبەڕوبوونەوەی پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێران، پاشان لە بەیت لەحم لە کەرتی خۆرئاوا، لەگەڵ مەحموود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتدارێتیی فەڵەستین کۆبووەوە.

بایدن لە رۆژی ١٥ی مانگ سەردانی سعودیەی کرد و لەگەڵ مەلیک سەلمان و محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە کۆبووە و رۆژی شەممەش بەشداری لووتکەی جەددەی بۆ ئاسایش و پەرەپێدان کرد، کە عێراقیش بەشداربوو تێیدا.

بایدن لە لووتکەی جەددە ڕایگەیاند، ئەمریکا خۆرھەڵاتی ناوەڕاست جێناھێڵێت و دەمێنێتەوە و بۆشایی بۆ چین و ڕوسیا و ئێران جێناھێڵێت، وتیشی، ڕێگە نادەن، ھیچ لایەنێک رێرەوە ئاوییەکانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەتی گەرووی ھورمز و بابلمەندەب بکات ئامانج.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فادیم سکیبیستسکی وتەبێژی ھەواڵگری سەربازی ئۆکراین رایگەیاندووە، روسیا ئامادەکاریی دەکات بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی تری ھێرشەکانی لە ئۆکراین و لە ئێستادا ھێرشەکانی تەنھا موشەکیی نین لە وشکانی و دەریایشە ، ھێرشەکانیشی لە تەواوی ھێڵەکانی ڕوبەروبونەوە زیادکراون.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە ، کە مۆسکۆ لە ھێرشەکاندا ئەو چەکانە بەکاردەھێنێت کە زۆر بە وردی ئامانجەکان دەپێکن ، ھاوکات سێرگی شوەیگۆ وەزیری بەرگری ڕوسیا فەرمانی بۆ چڕکردنەوەی ھێرشەکان لە ئۆکراین دەرکردوە و بەھۆی ھێرشەکانەوە ڕۆژی شەممە ١٧ مەدەنی کوژراون .

لەلایەکی تریشەوە وڵاتانی گروپی ٢٠ ، لە کۆتایی کۆبونەوەکانیاندا کە ڕۆژانی ھەینی و شەممە لە ھەرێمی بالی لە ئیندۆنیزیا بەڕێوەچوون ، ئیدانەی داگیرکارییەکانی ڕوسیایان بۆ سەر ئۆکراین کردوە ، ئەگەرچی بەھۆی ھەندێک ناکۆکی نێو ئەندامانی گروپەکەوە ڕاگەیەندراوی کۆتایی کۆبونەوەکان بڵاونەکراوەتەوە ، بەڵام سەرۆکایەتی ئیندۆنیزیا لە ڕاگەیەندراوێکدا دوپاتیکردووەتەوە کە زۆرینەی ئەندامانی گروپەکە ڕێککەوتون لەسەر گرنگی چارەسەرکردنی قەیرانی ئابوری جیھانی کە بەھۆی جەنگی ڕوسیاوە دروستبوە و داوایان کردووە جەنگەکە کۆتایی پێبێت.


 

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی دەوڵەتی ئێران بڵاویانکردەوە، سزاکان لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەپێندراون بەھۆی پشتیوانی ئەو بەرپرسانەی ئەمریکا بۆ گروپی چەکداری "موجاھیدینی خەلق."

کەسانی دیکە کە سزاکانیان بەسەردا سەپێنراوە بریتین لە رودی جولیانی، پارێزەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، و جۆن بۆڵتن، راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا.

سزاکان ڕێگە بە دەسەڵاتدارانی ئێران دەدەن دەست بەسەر ئەو سەروەت و سامانانەدا بگرن کە بەرپرسە ئەمریکییە سزادراوەکان لە ئێراندا ھەیانە.

پێشتر لە مانگی ١ی ئەمساڵ، ئێران سزای بەسەر ٥١ ئەمریکیدا سەپاند و لە مانگی نیسانیشدا ٢٤ کەسی دیکەی سزا دا.

رۆژی شەممە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: "ئەمریکا ھاوڵاتیانی خۆی دەپارێزێت و بەرگریان لێدەکات، ئەمەش ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە ئێستا خزمەت بە ئەمریکا دەکەن و ئەوانەش کە پێشتر خزمەتیان کردووە". "ئێمە یەکگرتووین لە ئیرادەمان دژی ھەڕەشە و ئیستفزازی، لەگەڵ ھاوپەیمانان و ھاوبەشەکانمان کاردەکەین بۆ رێگریکردن و وەڵامدانەوەی ھەر ھێرشێک کە لەلایەن ئێرانەوە ئەنجام بدرێت."

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...469470471472473...641