نید پرایس لە وەڵامی ھەڕەشەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی کۆماری تورکیا وتی، ئەنقەرە لە لوتکەی مەدرید گڵۆپی سەوزی ھەڵکرد بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی بە ئەندامبوونی سوید و فنلەندا لە ناتۆ، ھەرسێ وڵاتیش یاداشتی لێکتێگەیشتنیان ئیمزا کرد بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەکە. 

پرایس وتیشی، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ تورکیا و سوید و فنلەندا تاوەکو پڕۆسەکە خێرا بکەن و دەنگی پێویست لە پەرلەمان و وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ بەدەستبھێنن. 

دوێنی ئەردۆغان لە کۆتایی کۆبوونەوەیەکی حکومەتدا ھەڕەشەی سڕکردنی بە ئەندامبوونی سوید و فنلەندای کرد لە ناتۆ، ئەگەر ئەو دوو وڵاتە پابەندنەبن بەو مەرجانەی ئەنقەرە دایناوە.