بە پێی ھەواڵێکی میدیاکانی تورکیا، ئەردۆغان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئۆپراسیۆنی نوێی سەربازی لە باکوری سوریا لە بەرنامەی کاریاندا دەمێنێتەوە ئەگەر مەترسییەکانی پەیوەست بە ئاسایشی نەتەوەییان چارەسەرنەکرێن.

بە وتەی ئەردۆغان، واشنتۆن پشتیوانی گروپە تیرۆریستییەکان لە خۆرھەڵاتی فورات دەکات و کشانەوە یاخود راگرتنی پشتیوانییەکانی ئەرکی تورکیا ئاسان دەکات.

سەرۆک کۆماری تورکیا راشیگەیاندووە، دەیانەوێت روسیا و ئێران لەگەڵیاندا بن لە جەنگ دژی گروپەکان لە قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر لە باشوری سنورەکەیان لەگەڵ  سوریا.