میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردوەتەوە، لەئێستادا کە پێنج کاندید کێبڕکێ لەسەر بەدەستھێنانی پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەکەن ، بابەت و پرسی سەرەکی کێبڕکێی نێوانیان کەمکردنەوەی باجە، بەتایبەتیش لە نێوان ریشی سوناک و لیز تراس کە دوو بەھێزترین کاندیدن و زۆرترین چانسیان ھەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، تا کۆتایی ئەم ھەفتە لە کۆی ھەر پێنج کاندیدەکە، تەنھا دوو کاندید دەمێننەوە و لەو دوو کاندیدەش یەکێکیان دەبێتە سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا، کە بەپێی راپرسییەکان ریشی سونک وەزیری پێشووی دارایی بەریتانیا زۆرترین چانسی ھەیە.