"بۆب مینیندیز" سەرۆکی لیژنەکە رایگەیاند، بە ئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە لە ناتۆ گرنگترین دەستکەوتی دیبلۆماسییە لەم چەند ساڵەی کۆتاییدا. بڕیارە پڕۆژە یاساکە لەچەند ھەفتەی داھاتوودا رەوانەی دەستەی گشتی ئەنجومەنی پیران بکات و لەوێش پەسەندبکرێت.

لای خۆشیەوە، "جۆن کیربی" رێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا وتی، ھێزی چەکداری فنلەندا و سوید زۆر بەھێزن و چەندین تەکنیکی نوێیان ھەیە، ھانی کۆنگرێسیش دەدەن پەلە بکات لە پەسەندکردنی بە ئەندامبوونی ھەردوو وڵات لە ناتۆ. 

پەسەندکردنی ئەو پڕۆژە یاسایە یەکەم ھەنگاوی ئەمریکایە لە دوای ھەڕەشەکانی "رەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆک کۆماری تورکیا کە وتبووی بە ئەندامبوونی سوید و فنلەندا لە ناتۆ سڕ دەکات، ئەگەر پابەندنەبن بەو مەرجانەی ئەنقەرە دایناوە.