خامنەیی: ئۆپەراسیۆنی ئەنقەرە لە سووریا زیان بە ناوچەکە دەگەیەنێت
کوردسات نیوز
١٩ی تەمووزی ٢٠٢٢
خامنەیی لە میانی دیداری لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا لە تاران رایگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنێکی لەو شێوەیە "زیان بە سووریا دەگەیەنێت، زیان بە تورکیا دەگەیەنێت، زیانیش بە ناوچەکە دەگەیەنێت".
سەبارەت بە رەوشی سوریاش، رابەری باڵای شۆرشی ئیسلامی جەختیکردووەتەوە لەسەر گرنگی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا و رایگەیاندووە، ھێرشی سەربازی بۆ سەر سوریا زیانی بۆ سوریا و تورکیا و ناوچەکەش دەبێت و تیرۆریستانیش سودی لێوەردەگرن.
خامنەیی بە پێویسشی زانیوە، کێشەکانی سوریا بەدیالۆگ چارەسەربکرێن و تورکیا و سوریا و روسیا و ئێران پێکەوە کۆتایی بەو پرسە بھێنن.


