ئێران سزای بەسەر ٦١ بەرپرسی ئەمریکیدا سەپاند
کوردسات نیوز
١٧ی تەمووزی ٢٠٢٢
میدیاکانی دەوڵەتی ئێران بڵاویانکردەوە، سزاکان لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەپێندراون بەھۆی پشتیوانی ئەو بەرپرسانەی ئەمریکا بۆ گروپی چەکداری "موجاھیدینی خەلق."
کەسانی دیکە کە سزاکانیان بەسەردا سەپێنراوە بریتین لە رودی جولیانی، پارێزەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، و جۆن بۆڵتن، راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا.
سزاکان ڕێگە بە دەسەڵاتدارانی ئێران دەدەن دەست بەسەر ئەو سەروەت و سامانانەدا بگرن کە بەرپرسە ئەمریکییە سزادراوەکان لە ئێراندا ھەیانە.
پێشتر لە مانگی ١ی ئەمساڵ، ئێران سزای بەسەر ٥١ ئەمریکیدا سەپاند و لە مانگی نیسانیشدا ٢٤ کەسی دیکەی سزا دا.
رۆژی شەممە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: "ئەمریکا ھاوڵاتیانی خۆی دەپارێزێت و بەرگریان لێدەکات، ئەمەش ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە ئێستا خزمەت بە ئەمریکا دەکەن و ئەوانەش کە پێشتر خزمەتیان کردووە". "ئێمە یەکگرتووین لە ئیرادەمان دژی ھەڕەشە و ئیستفزازی، لەگەڵ ھاوپەیمانان و ھاوبەشەکانمان کاردەکەین بۆ رێگریکردن و وەڵامدانەوەی ھەر ھێرشێک کە لەلایەن ئێرانەوە ئەنجام بدرێت."