بۆ ئارامکردنەوەی رەوشی وڵاتەکە لە سریلانکا باری نائاسایی راگەیەندرا
کوردسات نیوز
١٨ی تەمووزی ٢٠٢٢
بۆ ماوەی ١٠٠ رۆژە خۆپیشاندان و ئالۆزییەکان لە سریلانکا بەردەوامە و سەرباری ئەوەی جوتایا راجاباکسا سەرۆکی پێشوی وڵاتەکە لە پۆستەکەی دورکەوتەوە، بەڵام خۆپیشاندانەکان رانەگیراون.
بریارە لە ٢٠ ی ئەم مانگەدا پەرلەمانی سریلانکا سەرۆکی نوێ ھەڵبژێرێت و پێشبینیش دەکرێت رانیێل ویکریمیسنجە کە لە ئێستادا وەک سەرۆکی کاتیی وڵاتەکە دیاریکراوە، زۆرترین چانسی ھەبێت بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆکایەتی وەربگرێت.


