چوار کاندید بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ماونەتەوە
کوردسات نیوز
١٩ی تەمووزی ٢٠٢٢
پەرلەمانی بەریتانیا سێیەمین پڕۆسەی دەنگدانی بۆ کاندیدانی پۆستی سەرۆک وەزیران ئەنجامدا، ریشی سوناک کە وەزیری پێشووی گەنجینەی بەریتانیا بووە ١١٥ دەنگی بە دەستھێنا و زۆرترین چانسی ھەیە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.
بینی موردنت وەزیری پێشووی بەرگری ٨٢ دەنگ و لیز ترایس وەزیری دەرەوە ٧١ دەنگیان بەدەستھێنا، کیمی بادنوک وەزیری دەوڵەتیش بۆ یەکسانی لە پلەی چوارەمدا ھات و ٥٨ دەنگی بەدەستھێنا، پێنجەم کاندیدیش کە تۆم توگنھانت بووە ٣١ دەنگی بەدەستھێنا و لە کێبڕکێکە دوورخرایەوە.
سەرەتای ئەم مانگە، بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دوای دەستلەکارکێشانەوەی ژمارەیەک وەزیری حکومەتەکەی، دەستی لەکارکێشایەوە و چەندین تۆمەتی خرایە پاڵ. چاوەڕوانیش دەکرێت ٥ی مانگی ئەیلول ناوی سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا رابگەیەندرێت.