میدیاکانی سوریا بڵاویانکردۆتەوە، ھێزێکی سەربازی لە رێی دەروازەی "تیحە" لە باشوری خۆرئاوای مەنبەجەوە چوونەتە شارەکە، کە لە ٣٠٠ سەربازی سەر بە سوپای سوریا و ٦ تانک و ھەلیکۆپتەری سەربازی پێکھاتوون.

بڵاوکردنەوەی ئەو ھێزانەش لە شاری مەنبەج بەپێی رێککەوتنێکی نێوان روسیا و سوریا و ھێزەکانی سوریای دیموکراتە بۆ روبەڕوبوونەوەی ھێرشەکانی تورکیا. 

ھاوکات ژمارەیەکی تر لە سەربازانی سوپای سوریا لە ناو فڕۆکەخانەی سرین لە ریفی کۆبانێ لە خۆرھەڵاتی حەلەب جێگیر کراون، خاڵ و پێگەی نوێشیان دامەزراندووە. 

لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ەوە، ئەوە زۆرترین سەربازی سەر بە سوپای سوریایە کە لە ناوچەکە بڵاوبکرێنەوە، بڵاوکردنەوەشیان ھاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی ھەڕەشەکانی تورکیا بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی ھەسەدەدایە.