جیهانجیهان

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بە دەنگی ٦٢ ئەندام لە ھەردوو حزبی کۆماری و دیموکراتەکان دەنگیدا لەسەر پڕۆژە بڕیارێک کە لە ڕێیەوە داوا لە ئیدارەکەی جۆو بایدن دەکات ڕەزامەند نەبێت لەسەر ئیمزاکردنی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران، ئەگەر بێت و تاران پابەندی ئەو مەرجانە نەبێت کە ئەمریکا بۆی دیاری کردووە.

لە دیارترین مەرجەکانیش ڕێگیرکردنە لە ھەناردەکردنی نەوت بۆ چین و کپکردنی بەرنامەی موشەکی بالیستی و بەردەوامییدانە بە سزاکان لەسەر سوپای پاسدارانی ئێران.

 لە بەرامبەر دەنگی ئەو ٦٢ ئەندامەدا، ٣٣ ئەندامیش لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا دژی پڕۆژە بڕیارەکە دەنگیاندا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەنراوێکی پارێزگاری ئیستەنبوڵ، لە شەقامی ئیستیقلال و کۆڵانەکانی دەوروبەری تیمەکانی پۆلیس ١٢٠ کۆچبەری نایاساییان دەستگیرکردووە، لە  ئێستاشدا بە مەبەستی دیپۆرتکردنەوەیان بۆ شوێنی خۆیان ڕەوانەی ناوەندی گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی ئیستەنبوڵ کراون. 

لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا ھاتووە، ملیۆنێک و ٣٠٥ ھەزار و ٣٠٧ کۆچبەر بە شێوەیەکی یاسایی لە شاری ئیستەنبوڵ دەمێننەوە. 

جەختی لەوەشکردووەتەوە لە مانگی ١ی ئەمساڵەوە تا مانگی پێنج ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ٢٥ ھەزار و ٦٤٤ کۆچبەری نایاسایی گیراوەتەبەر. لەو ژمارەیەش نزیکەی ٩ ھەزاریان دیپۆرتکراونەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئاماژەی بەوەکردووە، ھێزە چەکدارەکانیان بەردەوامن لە ئۆپراسیۆنە تایبەتەکان لە ئۆکراین و شەوی ڕابردوو تۆپھاوێژەکانیان ٦١ بنکەی چەک و کەرەستەی سەربازییان تۆپبارانکردووە و زیاتر لە ٦٠٠ چەکداری نەتەوەیی کوژراون.

ڕوونیشیکردووەتەوە، مووشەکەکانیان کەرەستەی ئاسمانیان لە فڕۆکەخانەی کاناتوڤۆ لە ناوچەی کیروفوراد لەناوبردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"بۆریس جۆنسن" سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی رایگەیاند ، لە سەرەتای دەستپێکردنی ھێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکراین ، رۆڵی بەرچاویان ھەبووە لە ھاوکاریکردنی ئۆکرانیەکان و لە بەردەوامی ھاوکارییەکانیشدا ، بە بڕی ٣٧٥ ملیۆن دۆلار ھاوکاری تری سەربازی بۆ ئەو وڵاتە دەنێرن کە لە نێو ھاوکارییەکاندا ، فرۆکەی بێ فرۆکەوان و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و ئامێری رادار ھەیە .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی ئێران ئاماژەیان بەوەکردوە، ھەشت کەس لە شاری بەندەرعەباسی پایتەختی پارێزگای ھورمزگان، بەھۆی خواردنەوەی ماددەی کحولیی ساختەوە، کە لە ماڵەوە دروستکراوە، گیانیان لە دەستداوە و ٥٩ کەسی تریش ژەھراویی بوون .

ئاماژەیان بەوەشکرد، ٣٠ کەس شۆردنەوەی گەدەیان بۆ کراوە و ١٧ کەسی تریش بەھۆی ناجێگیریی باری تەندروستییان لە ژێر چاودێری چڕدا لە نەخۆشخانەکانی بەندەر عەباس خەوێندراون.

لە لایەکی ترەوە پۆلیسی بەندەر عەباس بڵاویکردەوە، لە ھەڵمەکانی گەڕان و پشکنین، ھەشت کەسیان بە تۆمەتی فرۆشتنی کحولی نایاسایی دەستگیرکردووە و لە ماڵی گومانلێکراوەکانیش دەست بەسەر ھەزار و ٢٧٨ لیتر کحولدا گیراوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئۆلکسەندەر کامیشین سەرۆکی دەستەی ھێڵی ئاسنینی ئۆکراین رایگەیاندووە، موشەکەکانی روسیا شەش ھێڵی ئاسنینیان لە ناوچەکانی ناوەڕاست و خۆرئاوای ئۆکراین کردۆتە ئامانج و بۆردومانەکان زیانی گەورەیان لێکەوتۆتەوە و گەشتەکانی ١٤ شەمەندۆفێر راگیراون.

لەلایەکی تریشەوە باڤڵۆ کیریلینکۆ حاکمی ناوچەی دۆنیتسک رایگەیاندوە، بەھۆی ھێرشەکانی روسیاوە لە چەند سەعاتی رابردوودا ٢١ مەدەنی کوژراون و ٢٧ی تریش برینداربوون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیەنداوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بە مووشەک ھێرشکراوەتە سەر یەکەیەکی سەربازیی سوپای تورکیا لە باکووری سووریا و ئەفسەرێکیان کوژراوە، دوای ھێرشەکەش سوپای تورکیا بنکەی یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە"یان کردووەتە ئامانج و ٢٤ شەڕڤانی یەپەگە کوژراون.

ساڵی ٢٠١٨ ھێرشی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سوریای نزیک لە تورکیا پەلامارێکیان لە ژێر ناوی "ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون" بۆ سەر ھەرێمی عەفرین دەستیپێکرد و دوای نزیکەی دوو مانگ داگیریان کرد، بەھۆی ئەو داگیرکارییەی تورکیاش زیاتر لە ٣٠٠ ھاووڵاتی عەفرین کوژران و زیاتر لە ٢٩٠ ھەزار ھاووڵاتیش ئاوارە بوون و پرۆسەی گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە دەستیپێکرد.  

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند، لەو بڕوایەدایە ھەموو ئەوروپا لەو رەوشەی کە بەسەر ئۆکرایندا ھاتووە تێدەگەن و ھاوکار دەبن لە بونیادنانەوەی وڵات و پیشەسازییەکانی، وتیشی،  ئاوەدانکردنەوەی ئۆکراین لانی کەم پێویستی بە ٦٠٠ ملیار دۆلارە، کە پێویستە روسیا قەرەبووی ئۆکراین بکاتەوە.

بەھۆی ھێرش و بۆردوومانی بەردەوامی سوپای روسیا، زیانێکی زۆر بە ناوچە و باڵەخانەی نیشتەجێبوونی مەدەنییەکان و باڵەخانە حکومییەکان و ژێرخانی ئابووریی و کشتوکاڵی ئۆکراین گەیشتووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دبلۆماتکارێکی روسیا ئاماژەی بەوەکرد، وڵاتەکەی بڕیاریداوە بەشداری کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی نێوان ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و لیژنەی سیاسەت و ئاسایشی یەکێتیی ئەوروپا نەکات، کە کۆبوونەوەکە تایبەتە بە رەوشی ئۆکراین و لە شاری نیویۆرک لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، ئەگەری بەشداری نەکردنی روسیاش لە کۆبوونەوەکە، بە واتای تێکچوونی پەیوەندییەکانی روسیا و دۆستەکانی دێت لە نەتەوەیەکگرتووەکان.

لیژنەی سیاسەت و ئاسایش، لە نوێنەرانی ھەر ٢٧ ئەندامەکەی یەکێتیی ئەوروپا پێکدێت و بڕیارە دوای کۆبوونەوەکەی نیویۆرک، گەشتی واشنتۆن بکەن و چاویان بە لێپرسراوانی ئەمریکا بکەویت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"زیلینسکی" لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، سوپای ئۆکراین ھیچ ئۆپراسیۆنێک لە خاکی ڕووسیا ئەنجام نادات و مەبەستیان داگیرکردنی خاکی ڕووسیا نییە.

وتیشی، بە پێی وێنەی مانگە دەستکردەکان، کەشتییەکانی ڕووسیا بەندەرەکانی ئۆکراینیان گەمارۆداوە و لە ئێستادا لە دەریای ڕەش تەنھا ئەو کەشتییانە بوونیان ھەیە کە ئاڵای ڕووسیایان پێوەیە.

ھۆشداریشیدا لە ئەگەری سەرھەڵدانی جەنگی سێیەمی جیھانی، ئەگەرچی لە ئێستادا جەنگەکە تەنھا لە خاکی ئۆکراینە، بەڵام ئەگەری فراوانتربوونی ھەیە. 

"زیلینسکی" سەبارەت بە دانوستانەکانی نێوان "کیێڤ و مۆسکۆ"ش وتی، ڕووسیا ئاستەنگ بۆ دانوستانەکان دروست دەکات، ھەر کاتێکیش "ڤلادمیر پوتن" سەرۆکی ڕووسیا ئامادەی دانوستان بێت، ئەویش ئامادەیە. 

 سەبارەت بە بەردەوامی جەنگیش ئاماژەی کرد بە کوژرانی ٢٢٢ منداڵ لە سەرەتای جەنگەوە و وتیشی ھەزار و ٥٧٠ دامەزراوەی پەروەردەیی ئۆکراین وێران کراوە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پاپا لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی کوریر دیلا سیرای ئیتاڵی ڕەخنەی لە پاتریاکی کڵێسای ئەرسەدۆکسی لە ڕووسیا گرت لە بەرامبەر پشتیوانیکردنی جەنگ لە ڕووسیا و ڕایگەیاند، ناکرێت ببێتە خزمەتکاری کوشتارگەی پوتن.

وتیشی، داوایکردووە  لە مۆسکۆ چاوی بە ڤلادیمێر پوتن بکەوێت وەک ھەوڵێک بۆ ڕاگرتنی جەنگ لە ئۆکراین، بەڵام تا ئێستا وەڵام نەدراوەتەوە.

پێشتریش ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین داوای لە پاپا کردبوو سەردانی وڵاتەکەی بکات و نێوەندگیری بکات لە نێوان مۆسکۆ و کیێڤ بۆ کۆتایھێنان بە جەنگ.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاند، تەنھا لە ماوەی تەنھا ٢٤ سەعاتدا ٢٥٤ کۆچبەر کەناڵی ئینگلیزیان تێپەڕاندووە و گەیشتوونەتە بەریتانیا، ئەو کۆچبەرانەش لە ٧ بەلەمی بچوکدا بوون و لە باکوری فەڕەنساوە بەڕێکەوتبوون.

بە پێی ئامارەکانیش، تا ئێستا لە ماوەی ئەمساڵدا ٧ ھەزار کۆچبەر لە ڕێی کەناڵی ئینگلیزەوە گەیشتوونەتە کەناراوەکانی بەریتانیا، ئەوەش سێ ھێندەی ژمارەی ئەو کۆچبەرانەیە کە لە ھەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودا خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا.

لێپرسراوانی بەریتانیاش ڕایانگەیاندووە، بۆ ئەمساڵ پێشبینی دەکەن ژمارەی کۆچبەرانی نایاسایی بگاتە ئاستی پێوانەیی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی مەرسومەکە، ھەموو جۆرە مامەڵەیەک لەگەڵ ئەو قەوارە و کەسایەتییە بیانیانە قەدەغەکراوە کە دەکەونە چوارچێوەی سزا تۆڵە ئامێزەکانی ڕووسیا. ھەروەھا ھەناردەکردنی ماددەی خاو و بەرھەمی ڕووسیا بۆ بەرژەوەندی ئەو کەسانەی سزاکان دەیانگرێتەوە قەدەغە دەکرێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆشکی ئیلیزێ بڵاویکردەوە، ماکرۆن و پوتن لە پەیوەندییەکەدا ڕەوشی ئۆکراین تاوتوێ دەکەن و دەبێتە یەکەم پەیوەندی لە دوای ٢٦ی ئادار.

ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژی شەممەی ڕابردوو ماکرۆن پەیوەندی بە سەرۆکی ئۆکراینەوە کرد و بەڵێنیدا ھاوکارییە مرۆییی و سەربازییەکانی فەڕەنسا بۆ ئۆکراین زیاد بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لاڤرۆڤ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند "جولەکە بوونی سەرۆکی ئۆکراین ئەو راستییە ناشارێتەوە کە کەسانی نازی لەناو حکومەتەکەیدا ھەن، ئەگەر بە بیرم بێت و ھەڵە نەبم، ھیتلەریش ھەڵگری خوێنی جولەکەکان بووە، بۆیە ئەوە ھیچ مانایەکی نییە، بۆیە پێموایە بەشێک لە ژدە جولەکەکان ھەر جولەکە بوون.".

یائیر لاپید، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بە توندی ئیدانەی لێدوانەکەی "لاڤرۆڤ" دەکات سەبارەت بەوەی ئەدۆلف ھیتلەر سەرۆکی نازییەکان بنەچەی جولەکەی ھەبوبێت و رایانگەیاند، ئەو لێدوانە ھەڵەیەکی گەورەی مێژووییە و لێخۆشبوونی نییە.

ھەر لەسەر توڕەیی ئیسرائیل لەسەر ئەو لێدوانە، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل باڵیۆزی روسیای بانگردووە و داوای لێکردووە پۆزش بھێننەوە. 

نەفتالی بێنیت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلیش رایگەیاندووە، ئامانج لەو جۆرە درۆیانە بۆ ئەوەیە کە تۆمەت ئاڕاستەی جولەکەکان بکرێت سەبارەت بە ناشرینترین تاوانەکان لە مێژوودا بەرامبەر بە خۆیان. 

نیگەرانییەکان لەسەر لێدوانەکەی لاڤرۆڤ تەنھا ئیسرائیلی نەگرتۆتەوە، بەڵکو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش رایگەیاند، ئەو لێدوانانە سەبارەت بە جولەکەبوونی ھیتلەر ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کرملین دابەزیوەتە ئاستێکی زۆر نزم، حکومەتی ئەڵمانیاش وتویەتی لێدوانەکەی لاڤرۆڤ گاڵەتەکردنە بە قوربانیانی نازی و دژ بە ھەموو کۆمەڵی نێودەوڵەتییە.

سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیاش دەڵێت ئەو لێدوانانە عەیبەیە. ھاوکات ڤۆلۆدمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراینیش ئیدانەی توندی لێدوانەکەی کردووە، بەڵام تا ئێستا روسیا خۆی روسیا لەسەر ئەو بابەتە بێدەنگی ھەڵبژاردووە.

دروست بوونی ئەو ناڕەزاییە لە کاتێکدایە کە ئیسرائیل لەسەرەتای جەنگی روسیا و ئۆکراینەوە خۆی بەدوورخستووە لە لایەنگری و ھەوڵیداوە ھاوسەنگی بپارێزێت لە پەیوەندییە دیلۆماسییەکانی لەگەڵ کییڤ و مۆسکۆ. 

بەشێک لە چاودێرانیش ترسیان ھەیە لەوەی ئەو ناکۆکییەی نێوان روسیا و ئیسرائیل کاریگەری لەسەر خاکی سوریاش دەربکەوێت، چونکە مۆسکۆ سەدان سەرباز و بنکەی سەربازی لە خاکی ئەو وڵاتە ھەیە، ئیسرائیلیش بەر لە ئەنجامدانی ھەر ھێرشێک لە سوریا ھەماھەنگی لەگەڵ روسیا کردووە و ئاگاداری کردوونەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرباری ئەوەی ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندبوو، زۆر ئەستەمە مانگی شەوال لە ڕۆژی شەممەدا ببینرێت، چونکە لە کاتی خۆرئاوابووندا ناتوانرێت مانگی یەکشەوە لە ئاسماندا ببینرێت، بەڵام ھەریەکە لە وڵاتەکانی ئەفغانستان و نەیجەیر و مالی دوێنێیان کردە یەکەم ڕۆژی جەژن.


ئێوارەی دوێنێش ٢١ وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.


بەڵام ھەندێک لە وڵاتانی دیکەی ئیسلامی بە دیاریکراویش پاکستان و ئێران و بەنگلادش و ھێندستان و دورگەکانی قەمەر، ڕایانگەیان، بەھۆی ئەوەی نەتوانراوە مانگی شەوال ببینرێت، سێبەینێ سێشەممە یەکەم رٍۆژی جەژنی ڕەمەزانە.


ئەمساڵ بەھۆی سوککردنی ئەو کۆتوبەندانەی، کە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە سەپێنرابوون، زۆرینەی وڵاتانی ئیسلامی ڕێگەیاندا نوێژی جەژن لە مزگەوتەکاندا بەڕێوە بچێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...465466467468469...611