١٠٢ پەرلەمانتار و ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی فەڕەنسا لە پارتە جیاوازەکان، لە نوسراوێکدا ئاماژەیان بەوەکردووە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، پلانی ھەیە ھێرشێکی خوێناوی بکاتە سەر کورد لە باکووری سوریا و دەیەوێت پێگەی وڵاتەکەی لە رێکخراوی ناتۆ بەکاربھێنێت، بۆ ڕازیکردنی رێکخراوەکە بەوەی تورکیا ھێرشەکانی لە باکوری سوریا چڕبکاتەوە.

دەشڵێن، نابێت وڵاتانی ڕۆژئاوا پشت لە کورد بکەن و پێویستە ئەندامانی یەکێتیی ئەوروپا گەرەنتی پاراستنی چالاکوان و کۆمەڵە کوردییەکان لەسەر خاکی ئەوروپا بکەن، داواشیان لە فەڕەنسا کرد، داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بکات، ناوچەی دژەفڕین لە باکووری سوریا دروست بکات و خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریاش لە دانپێدانانی نێودەوڵەتی سوودمەند بێت.