ھێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد رێوشوێنێکی ئەمنی توندیان گرتووەتەبەر
٣١ی تەمووزی ٢٠٢٢
ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار رایگەیاندوە، ھێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد کە دەکەوێتە سنوری ناحیەی بەغدادی لە قەزای ھیت لە خۆرئاوای ئەنبار، رێوشوێنێکی ئەمنی توندیان گرتووەتەبەر و تائێستاش ھۆکارەکەی دیار نییە و تەنانەت ھێزە ئەمنییەکانی سەر بە پارێزگای ئەنباریش ھیچ زانیارییەکیان لەسەر ئەو رێوشوێنە ئەمنییەی ھێزەکانی ئەمریکا نییە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ھێزەکانی ئەمریکا بە چڕی لە دەوروبەری بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد بڵاوکراونەتەوە و بە بەردەوامیش فڕۆکە بەسەر سەربازگەکەدا دەسوڕێتەوە.


