سەرچاوەیەکی سەربازی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سوریا ڕایگەیاندووە، ھێزەکانی سوپای سوریا و ھێزەکانی ھەسەدە، بە بەشداری ھێزەکانی ڕوسیا، دەستیانکردووە بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ناوچەکانی نزیک شاری حەلەب وەک ئامادەکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ھێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیون لە میانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی چاوەڕوانکراو کە تورکیا ئامادەکاری دەکات بۆ ھێرشکردنە سەر تەل رەفعەت و مەنبەج.

لەھەمانکاتدا بەشێکی زۆر لە ناوچەکانی بە ناوی "دامەڵراو لە چەک" لە پارێزگاکانی ئیدلب و لادێکانی حەما و لازقیە لە باکوری خۆرئاوای سوریا لەلایەن سوپایی سوریا و ھاوپەیمانەکانی بەچڕی تۆپباران دەکرێن. ھەروەھا تورکیا ھێزی سەربازی زیاتر دەنێرێتە ھێڵەکانی بەرەی جەنگ  لە پارێزگای حەلەب و ئیدلب.