ڕێکخراوی مانگی سوری ئێران بڵاویکردەوە، بەھۆی لافاوی چەند رۆژی ڕابردووەوە، تائێستا ٦١  کەس لە ناوچە جیاجیاکان گیانیان لەدەستداوە  و لانیکەم ٣٢ کەسیش بێسەروشوێن بوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ١٤٠ شار و ٥١٦ گوند و ٨٥ رێگای سەرەکی بەھۆی بارانبارین و لافاو زیانیان بەرکەوتووە و لە ئێستاشدا نزیکەی ٧٠٠ تیم سەرقاڵی فریاگوزارین.

چەند رۆژێکە شەپۆلێکی باران بارینی بەخوڕ پارێزگاکانی باکور و ناوەڕاست و باشوری خۆرھەڵاتی ئێرانی گرتووەتەوە و لە زۆربەی ناوچەکان لافاو دروستبووە، بەوھۆیەشەوە بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبان لەو پارێزگایانە خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ھەر مەترسییەک کە ڕووبدات.