مووشەکەکەی چین کە ٢٢.٥ تۆن بوو لەسەر زەوی کەوتە خوارەوە
کوردسات نیوز
٣١ی تەمووزی ٢٠٢٢
فەرماندەیی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا رایگەیاند موشەکە چینییەکە کە لە جۆری "لۆنگ مارچ بی ٥" بووە، لە سەعات ١٢:٤٥ خولەکی پاش نیوەڕۆی رۆژی شەممە بەکاتی ئەمریکا، کەوتووەتە نێو زەریای ھیندی.
بیل نێڵسن، بەڕێوەبەری ناسا رایگەیاند: "ھەموو ئەو وڵاتانەی کە مۆڵەتی چوونە بۆشایی ئاسمانیان ھەیە پێویستە باشترین پراکتیزە دامەزراوەکان پەیڕەو بکەن و بەشداری بکەن بۆ ھاوبەشیپێکردنی ئەم جۆرە زانیارییە پێشوەختان بۆ ئەوەی ڕێگە بدەن بە وەرگرتنی زانیاری لەباری مەترسی کاریگەرییەکانی پاشماوەی تەنەکان."
دەشڵێت. ئەنجامدانی ئەم کارە گرینگە بۆ بەکارھێنانی بەرپرسیارانەی بۆشایی ئاسمان و بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی خەڵک لێرە لەسەر زەوی.
کۆمپانیای ئایرۆسپەیس، کە ناوەندێکی توێژینەوەی قازانج نەویستە، رایگەیاندووە، موشەکەکە کێشی ٢٢.٥ تۆنە.
چین لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا رایگەیاندبوو کە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پاشماوەکان دەکات و رەتیکردەوە پاشماوەی مووشەکەکە ھیچ مەترسییەکی بۆسەر دانیشتوان ھەبێت.
فڕۆکەی لۆنگ مارچ ٥B لە ٢٤ی تەمموز رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا بۆ گەیاندنی مۆدیولێکی تاقیگەیی بۆ وێستگە نوێیەکەی چین کە لە خولگەدا لە قۆناغی دروستکردندایە، ئەمەش سێیەم فڕینی بەھێزترین موشەکی چین بوو لە دوای یەکەم ھەڵدانی لە ساڵی ٢٠٢٠.