ئاماری قوربانیانی لافاوەکەی ئێران بۆ زیاتر لە ١٠٠ کەس بەرزبووەوە
کوردسات نیوز
٣١ی تەمووزی ٢٠٢٢
نەژاد جەھانی جێگری بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی قەیران لە ئێران رایگەیاند، بەھۆی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردوو، تا ئێستا ٦٩ کەس لە ناوچە جیاجیاکان گیانیان لەدەستداوە و ٣٩ی دیکەش برینداربوون، زیاتر لە ٣٠ کەسیش بێسەروشوێن بوون.
پەیامنێری کوردسات نیوزیش رایگەیاند، لە نێو قوربانییەکاندا ژمارەیەک گەشتیاری عێراقی ھەن کە لە نزیک پارێزگای مەشھەد ئۆتۆمبێلەکەیان ژێرئاو کەوتووە و لە کۆی ١٣ گەشتیار کە لەناو مینی پاسێکدا بوون، حەوت کەسیان لەگەڵ شۆفێرە ئێرانییەکە گیانیان لەدەستداوە.



