گۆتێرێس داوای ھێورکردنەوەی رەوشی عێراق و پاراستنی خۆپیشاندەران دەکات
کوردسات نیوز
٣١ی تەمووزی ٢٠٢٢
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس
سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاندووە ، بە نیگەرانیەوە چاودێری رەوشی عێراق و خۆپیشاندانەکان دەکەن کە تا ئێستا ژمارەیەک برینداری لێکەوتووەتەوە، داواشیکردووە رێز لە ئازادی رادەربڕین و خۆپیشاندانی ئاشتیانە بگیرێت و ھەنگاوی پێویست بۆ ھێورکردنەوەی رەوشەکە بنرێت.
سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان داواشی لە لایەنەکان کردووە، ناکۆکییەکان تێبپەرێنن و لە رێی دانوستانەوە حکومەتێکی نیشتمانی پێکبھێنن.



