ھەسەدە: سێ کەس بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ تورکیا دەستگیر کراون
٣٠ی تەمووزی ٢٠٢٢
مەزڵوم کۆبانی ئاشکرا کرد, لە ٢٠ی ئەم مانگەوە و تا ئێستا، فڕۆکە بێفرۆکەوانی تورکیا ٩ شەڕڤانی ھەسەدە و ٤ ئەندامی ئاسایشی ناوخۆ و ١٣ ھاوڵاتی مەدەنیان کردووەتە ئامانج.
جەختیشی لەوە کردەوە کە زیادبوونی ھێرشەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان کۆمەڵگەی باکوورو خۆرھەڵاتی سووریا و دامەزراوەکانی دەکاتە ئامانج، کە کار بۆ سەقامگیری ناوچەکە دەکەن.
لە لایەکی ترەوە، "ھەسەدە" دەستگیرکردنی شانەیەکیان ڕاگەیاند کە لە سێ کەس پێکدێت، کە کاری سیخوڕییان بۆ تورکیا کردووە، و بەھۆی زانیارییەکانیانەوە ھێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر بارەگای ئەنجوومەنی سەربازی تەل تەمر کراون.


