وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و ھاوسەرۆکی ھەدەپە کۆبوونەوە
کوردسات نیوز
٣٠ی تەمووزی ٢٠٢٢
ئانالینا بایربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە سەردانەکەی بۆ تورکیا لەگەڵ میتحات سانجار، ھاوسەرۆکی ھەدەپە و بەشێک لە پەرلەمانتارانی ھەدەپە کۆبووەوە. سانجار بە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیای ڕاگەیاند، ھێرشەکانی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان و ھەڕەشەکانی ئەنقەرە بۆ ھێرشکردنە سەر باکوری سوریا، بەھۆی نەبوونی چارەسەرە بۆ کێشەی کورد لای ئاکپارتی.
وتیشی، ڕوونکردنەوەکانی تورکیا لەبارەی ھێرشەکانی بۆ سەر ھەرێمی کوردستان دوورن لە ڕاستییەوە و دەیانەوێت بە ئۆپراسیۆنی سەربازیی لە دەرەوەی تورکیا کێشە ناوخۆییەکان بشارنەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەگەڵ ھاوسەرۆکی ھەدەپە باسی لە ھەوڵەکانی داخستنی ھەدەپە و دۆخی تەندروستی زیندانیانی کورد کردووە.


