عەبدوڵاھیان لە میانی کۆبوونەوەیەک لە تاران لەگەڵ نوێنەرانی دپلۆماتی و کلتوریتیەکانی وڵاتەکەی لە جیھان ڕایگەیاند، حکومەتی ئێران بەردەوام دەبێت لە پەیوندیی دپلۆماتی و ئابوری لەگەڵ وڵاتانی جیھان، وەک ئەرکێکی گرنگی دەزگای دیپلۆماتی وڵاتەکەی.

لە بەرامبەریشدا نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو ڕەشنووسە نوێیەی کە جۆزیف بۆریل، بەرپرسی سیاسیەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا پێشکەشی کردووە، سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران، پشتبەستە بە ئەنجامی گفتوگۆکانی ڤیینەنا.

وەزیری دەرەوەی ئێرانیش ڕایگەیاند، کەوا پێشوازی لە ڕەشنووسەکەی جۆزیف بۆرێڵ دەکەن.

پرایس ئێرانی تۆمەتبار کرد بە پەکخستنی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و خۆدزینەوە لە گەڕانەوە بۆ پابەندبوون بە بەندەکانی ڕێککەوتنەکەوە.