ئۆکراین فەرماندەیی کەشتیوانی روسیای لە دەریای رەش بۆردومانکرد
٣١ی تەمووزی ٢٠٢٢
میخائێل رازڤۆجایڤ، حاکمی ناوچەی سێڤاستۆپۆڵ لە نیمچە دوورگەی کریما رایگەیاند، بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە، بارەگای فەرماندەیی کەشتیوانی روسیا لە دەریای رەش بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوەتە ئامانج و بەھۆیەوە شەش کارمەندی بارەگاکە برینداربوون، کە ھەموویان چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە.
دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی روسیا لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و داواشیان لە دانیشتوانی ناوچەکە کرد، ئەوەندەی دەتوانن لە ماڵەکانیان بمێننەوە.


