ھەدەپە خۆپیشاندانی فراوانی جەماوەری لە ئیستەنبوڵ ئەنجامدەدات
کوردسات نیوز
٣٠ی تەمووزی ٢٠٢٢
"ئیلکنور بیرۆل" ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" لە ئیستەنبوڵ، رایگەیاند، بڕیارە ھەفتەی داھاتوو، رۆژی حەوتی ئاب لە ناوچەی کارتاڵی ئیستەنبوڵ گردبونەوەیەکی فراوان بە ناونیشانی"چارەسەری لە لای ئێمەیە و نا بۆ داگیرکاری" بەڕێوەبچێت، بۆ رەتکردنەوەی سیاسەتی ئێستای حکومەتی تورکیا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سیاسەتی ئێستای حکومەت کە "ئاکپارتی و مەھەپە" بەڕێوەیدەبەن، وڵاتیان خستووەتە ئەو رەوشەی کە بە ھێزی سەربازیی، خۆی لە قەیرانەکان رزگار بکات.



