ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە وشکەساڵی و کەمئاوی لە وڵاتانی عەرەبی بڵاوکردووەتەوە، بە پێی راپۆرتەکە لە کۆی ٢٢ دەوڵەتی عەرەبی ١٧یان ڕوبەڕووی کێشەی کەمئاوی دەبنەوە و ١٦ وڵاتیش توشی وشکەساڵی دەبن، تاساڵی ٢٠٤٠ یش ١٢ وڵاتی عەرەبی بەتەواوی دەکەونە ژێر ھێڵی ھەژاری لە نەبونی ئاوی پێویست.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، ھەریەکە لە عێراق و سوریا و سودان لەو وڵاتانەن کە ڕووبەڕوی کێشەی گەورەی کەمئاوی دەبنەوە.