جیهان

بەپێی میدیاکانی ئێران محەمەد قوبادلو، تۆمەتباربوو بە کوشتنی پۆلیسێک و برینداربکردنی پێنج پۆلیسی تر، کە لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا بە ئۆتۆمبێل ھێرشی کردوەتە سەر ئەو کارمەندانەی پۆلیس.

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیش لە راپۆرتێکدا سەبارەت بە سزای لە سێدارەدان لە ئێران رایگەیاندووە، ئەو کەسانە لە پرۆسەی دادگاییکردنی دادپەروەرانە بێبەش کراون، دانپێدانانی زۆرەملێیان وەرگیراوە.

ھاوکات تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان راپۆرتی مانگی رابردووی ئێرانی بڵاوکردوەتەوە، کە لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ تا ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، سزای لە سێدارەکان بە تۆمەتی جیاجیا سزای لە سێدارەدان بەسەر ٣٤ ھاووڵاتیدا سەپێنراوە، بەشێکیان لە زیندانەکانی قزلحەساری کەرەج و کرماشان و ھەمەدان و قەزوێن و ئیلام و سنە و خوڕەمئاوا لە سێدارە دراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیمانگای ئەمریکی بۆ جیۆفیزیا بڵاویکردەوە ، بوومەلەرزەکە بە گوری ٧ پلە و بە قوڵایی ٢٧ کیلۆمەتر لەناوچە سنورییەکانی نێوان چین و قرغیزستانی روویداوە و لە نیودلھی پایتەختی ھندستانیش ھەستی پێکراوە، بەڵام تا ئێستا ھیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی بوومەلەرزەکەوە بڵاونەکراوەتەوە و پێشبینیش دەکرێت زیانێکی گەورەی لێکەوتبێتەوە .

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پنتاگۆن" لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەمریکا و بەریتانیا بە ھاوبەشی ھەشت ھێرشیان دژی حوسییەکانی یەمەن ئەنجامداوە ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ ئەو ھێرشانەی ئەو گروپە لە دەریای سوور دژی کەشتیە بازرگانییەکان ئەنجامی دەدات . 

ئاماژە بەوەشدراوە کە ئوستراڵیا و بەحرەین و کەنەدا و ھۆڵەنداش بەشداریان لە ئۆپراسیۆنەکەدا کردووە، بۆردومانەکانیش زۆر بە وردی ئەنجامدراون و ئامانج لێیان لەناوبردنی توانای حوسییەکانە لە دروستکردنی ھەرەشە لەسەر بازرگانی جیھانی .

لەلایەکی تریشەوە  کۆشکی سپی ئاشکرایکردوە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و ریشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا رەوشی دەریای سوریان تاوتوێکردوە و دووپاتیان کردۆتەوە کە دەبێت ھەوڵە نێودەوڵەتیەکان بەردەوام بێت بۆ لەناوبردنی توانای حوسییەکان .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل دوایین ئاماری کوژراو و بریندارانی لە کەرتی غەززە راگەیاند و بەپێی ئەو ئامارە ، لە مانگی تشرینی یەکەمەوە  تا ئێستا ، ٢٠٠ سەرباز کوژراون و ٢ ھەزار و ٦٦٥ سەربازیش برینداربوون .

لە ئامارێکی تریشدا سوپای ئیسرائیل ئاشکرایکرد، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٢١ سەربازیان لە شەری باشوری غەززە کوژراون، وتەبێژی سوپاکەش رایگەیاندووە، پێویستیان بە ژمارەیەکی زیاتر سەربازی یەدەگ دەبێت بۆ بەشداریکردن لە شەرەکەدا .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی لۆردانی بەریتانیا کە ژووری دووەمی یاسادانانی وڵاتەکەیە، بە زۆرینەی دەنگ پێشنیازێکی پەسەندکرد کە تیایدا داوای لە حکومەتی وڵاتەکەی کرد دڵنیایی بدات کە رواندا بۆ کۆچبەران پارێزراو دەبێت، ئەو کاتە گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاسای ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا دەکات.

رۆژی ١٧ی ئەم مانگە پەرلەمانی بەریتانیا دەنگی لەسەر پڕۆژەیاسایەکدا کە رێگە بە حکومەت دەدات بەشێک لە کۆچبەرانی نایاسایی رەوانەی رواندا بکات و تا وەرگرتنی مافی پەنابەری، لەو وڵاتەدا دەھێڵدرێنەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە مانگی ئایاری ٢٠٢٢، دوای لەشکرکێشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، سوید نیازی خۆی بۆ ئەندامێتی لە ناتۆ پێشکەش کرد، بەڵام تورکیا ئاستەنگی بۆ دروستکرد لە بەرامبەر چەند مەرجێکی خۆیدا.

بەپێی میدیاکانی تورکیا، پەرلەمانی تورکیا لەم ھەفتەیەدا دەنگ لەسەر پەیوەستبوونی سوید بە ناتۆ دەدات.

ئەودەنگدانە کۆتایی بە دواکەوتنی زیاتر لە ساڵێک چاوەڕوانی سوید دەھێنێت بۆ بەئەندام بوونی لە ھاوپەیمانی ناتۆ.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، بە دوو درۆن ھێرشکراوەتەسەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای عێراق، یەکێک لە فڕۆکەکان لەلایەن بەرگری ئاسمانی ئەمریکاوە تێکشکێنراوە کە ویستوویەتی ناوەندی بنکە ئاسمانییە سەربازییەکەی ئەمریکا بکاتە ئامانج.

رۆژی شەممەی رابردوو بە ھەمانشێوە بنکە سەربازییەکە بە مووشەک ھێرشیکرایەسەر، کە بەوتەی یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، ھێرشەکان زیانی گیانی و مادییان ھەبووە.

لە ١٧ی ئۆکتۆبەری رابردووەو تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ ھێرشکراوەتەسەر ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەلاحەددین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووی ھەدەپە لە ڕێگەی پارێزەرەکانییەوە داوای کردبوو رێگەی پێبدرێت سەردانی سەعدیەی دایکی بکات لە نەخۆشخانە، دواتر لە زیندانی ئەدیرنەوە بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیەندرایە ئامەد و بە یاوەری پارێزەرانی سەردانی دایکی کرد.

 پێشتر سەلاحەدین دەمیرتاش بۆ سەردانی باوکی بەھەمانشێوە سەردانی نەخۆشخانەی کرد، کە لە رۆژی ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، لە نەخۆشخانەی گشتی ئامەد کۆچیدوایی کرد، بەڵام دەمیرتاش بەشداری لە پرسەکەی نەکرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لەماوەی چەند سەعاتی ڕابردوودا، دوو فڕۆکەی بارھەڵگری سەربازی لە بنکەی ئاسمانی خەرب جیر لە باکوری حەسەکە نیشتوونەتەوە کە یەکێکیان لەناو خاکی عێراقەوە ھەڵفڕیوە.

ناردنی ھێز و کەرەستەی سەربازی ھاوپەیمانان بۆ بنکەکانی لە رۆژئاوای کوردستان ھاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی ئۆپراسیۆنەکان شان بەشانی ھەسەدە بۆ رووبەڕووبوونەوەی دژی داعش.

روانگەی سووری ئاماژەی بەوە کردووە، لەماوەی مانگێکدا نزیکەی ١٣٠ بارھەڵگر و ئۆتۆمبێلی ھاوپەیمانان گەیشتوونەتە رۆژئاوای کوردستان، کە سەرجەمیان کەلوپەلی لۆجستی و سەربازییان پێبووە.

دەشڵێت، لە ڕۆژانی ٣ ، ١٦، ١٧ و ٢٢ی ئەم مانگەدا چوار کاروانی سەربازی لە ھەرێمی کوردستانەوە بەرەو بنکەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە حەسەکە و دێرەزۆر لە ناوچەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سوریا رەوانەکراون، ھەر لەو مانگەدا نزیکەی ١٠ فڕۆکەی بارھەڵگری ھاوپەیمانان لە بنکەکانیان لە حەسەکە و دێرەزۆر نیشتوونەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە وتارێکیدا لە پەرلەمانی بەریتانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی نایەوێت تێکەڵی ململانێ و گرژی ئاڵۆزییەکانی دەریای سوور ببێت، بەڵام ئەگەر پێویست بکات، کەمتەرخەم نابێت لە پاراستنی خۆی و وەڵامدانەوەی ھێرشی گروپە چەکدارەکان.

ئەوەشی خستەڕوو، ناتوانن بێ ھەڵوێست بن بەرامبەر ھێرشی حوسییەکان و نابێت ئەو ھێرشانەی دەریای سوور بێ وەڵام بمێننەوە.

سەرۆکوەزیرانی بەڕیتانیا وتیشی، لە چەند ڕۆژی داھاتوودا، بە ھاریکاری ئەمریکا چەند سزایەکی نوێ بۆ نەھێشتنی سەرچاوە داراییەکانی حوسییەکان رادەگەیەنن و بەڵێنیشدا، ھەر ڕێوشوێنێک پێویستبێت بۆ وەستاندنی ھێرشی حوسییەکان دەیگرنەبەر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەرلەمانی تورکیا، رۆژی سێ شەممە بە دەنگی ٢٨٧ پەرلەمانتار پڕۆژە یاسای تایبەت بە خواستی ئەندامێتی سوید لە ناتۆ دا لە بەرامبەر ٥٥ دەنگی نەخێر.

لە مانگی ئایاری ٢٠٢٢، دوای لەشکرکێشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، سوید نیازی خۆی بۆ ئەندامێتی لە ناتۆ پێشکەش کرد، بەڵام تورکیا ئاستەنگی بۆ دروستکرد لە بەرامبەر چەند مەرجێکی خۆیدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆڵتن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی سکای نیوز رایگەیاند، ئەوەی لە واقیعدا ھەیە پێمان دەڵێت کە چارەسەری دوو دەوڵەت بۆ کۆتایھێنان بە ناکۆکی ئیسرائیل و فەڵەستینییەکان مردووە، ئەگەرچی زۆر جەخت دەکرێتەوە لەسەر ئەو چارەسەرە. 

وتیشی، ئێران ھیچ ھەست بە ئازار ناکات لەسەر ئەوانەی روودەدات، رووداوەکانیش پێکەوە بەستراون و جیا نین. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا  ئاشکرایکرد، لە دوای ١٠ رۆژ لە گەڕانی بەردەوام ، نەیانتوانیوە دوان لە سەربازەکانیان لە ھێزی دەریاوانی سەر بە سوپای ئەمریکا بدۆزنەوە کە رۆژی ١١ ی ئەم مانگە لە دەریای عەرەب لەکاتی ھەڵکوتانە سەر کەشتییەک کە چەکی پێشکەوتوی ئێرانیی بۆ حوسییەکانی یەمەن دەگواستەوە بێسەروشوێن بون، ھەربۆیە حاڵەتەکەیان لە بێ سەرو شوێنەوە دەگۆردێت بۆ گیانلەدەستدان.

دەشڵێت، لە ئۆپراسیۆنێکی فراواندا کە بەھاوبەشی لە نێوان ھێزە دەریاییەکانی ئەمریکا و ژاپۆن و ئیسپانیادا بەرێوەچووە، دەیان ھەزار کیلۆمەتریان بڕیوە بۆ دیاریکردنی شوێنی ئەو دوو سەربازە بەڵام لە ھەوڵەکانیان سەرکەوتوونەبوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناتانیاھۆ لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەڵێت، حەماس لە بەرامبەر ئازادکردنی بارمتەکان داوای وەستانی جەنگ و کشانەوەی ھێزەکانیان لە غەززە دەکات، ھەروەھا دەیەوێت سەرجەم بکوژەکان ئازاد بکەن، ئەگەر بەو مەرجانە رازی بن ئەوا ناتوانین گرەنتی ئاسایشی ھاووڵاتیان بکەن، بۆیە بە تەواوی ئەو مەرجانەی حەماس بۆ راگەیاندنی ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان رەتدەکاتەوە.

بڕیاریشە ئەمڕۆ لە برۆکسل وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ ھاوتا ئیسرائیلی و لێپرسراوانی دسەەڵاتی فەڵەستین و ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی دیکە کۆببنەوە، بۆ تاوتوێکردنی جەنگی غەززە، کە بە کۆبوونەوەیەکی گرنگ دادەنرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەزای تەمەلی سەرۆکی فراکسیونی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان"دەم پارتی"لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان کە بڕیارە لە مانگی ئاداری داھاتوو بەڕێوەبچێت، لە ٩٠ ناوەند بە بەشداری زیاتر لە ١٠٠ ھەزار کەس ھەڵبژاردنیان بۆ دەستنیشانکردنی کانددیی شارەوانیەکان ئەنجامداوە.

وتیشی، ئەو پڕۆسەیە پێش ھەڵبژاردن بۆ دیموکراسی لە تورکیا گرنگە، بەتایبەت بۆ پارتە سیاسییەکان کە یەک پیاو و یەک ئیدارەیی ھەیە، ئەو سیستمە تاکە کەسییەش گەورەترین بەربەستە لە بەردەم دیموکراسی لە تورکیا.

جەحتی لەوەشکردەوە، ئەنجامێکی زۆر گرنگیان لە ھەڵبژاردن دەبێت، چونکە گەل وتویانە قەیومیان ناوێت، خۆیان شارەکانیان بەڕێوەدەبەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و کۆچبەران بڵاویکردەوە، بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێر ئاو کەوتوە  و سەرنشینانی بەلەمەکە لەنیوە شەوی رابردوەوە داوایان لە دەزگای فریاگوزارانی تورکیا کردوە بەھانایانەوە بچێت.

دەشڵێت لە دوای دەستپێکردنی ھەڵمەتی رزگارکردنیان تا ئێستا ٣٨ کۆچبەر ڕزگارکراون، کە ٢٨ یان لە بەلەمێکی لاستیکیدا بون و ١٠ کەسیشیان کە کەوتبونە ناو دەریاوە ڕزگارکراون،  لە کاتی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنەکەشدا چوار تەرم دۆزراونەتەوە، بەڵام تا ئێستا ڕەگەزنامە و تەمەنی ئەو کۆچبەرانەی کە ڕزگارکراون ئەو کۆچبەرانەش کە خنکاون ئاشکرا نەکراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...180181182183184...535