رۆژنامەنووسێکی ئەمریکی: ئیدارەی بایدن هەوڵی کوشتنی پوتینیان داوە
سام
٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
تاکەر کارلسۆن
رۆژنامەنوسی بەناوبانگی ئەمریکی، تاکەر کارلسۆن ئاشکرای کرد، کە ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی پێشوی ئەمریکا "هەوڵی کوشتنی" ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی روسیای داوە.
ئەو لێدوانەی تاکەر کارلسۆن لە چوارچێوەی دیدارێکیدا بوو لەگەڵ رۆژنامەنوسێکی هاوڕێیی و وتیشی: ئەنتۆنی بلینکن (وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا) بە توندی پاڵپشتی هەڵگیرسانی شەڕی دەکرد لەگەڵ روسیا وهەوڵی کوشتنی پوتینیان دەدا.
کارلسۆن، لەودیدارەدا هیچ وردەکاری و بەڵگەیەکی نەخستەڕوو، بەڵام قسەکانی بونە هۆی وروژاندنی حکومەتی روسیا و لەوەڵامیشدا باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە فەلەستین رایگەیاند: "ئیدارەی بایدن بە ئارەزوی خۆیان پشتیوانییان لە قڕکردنی فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە کردو بەردەوامن لە ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل و لەولاشەوە چەک بۆ ئۆکراین دەنێرن".
کارلسۆن دەڵێت، لە سەردەمی ئیدارەی بایدندا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وڵاتەکەی بەڕێوەدەبرد و لە هەموو شوێنیک جێپەنجەی خراپەکاری جێهێشتووە.
کارلسۆن ئەو رۆژنامەنوسە ئەمریکییە بەناوبانگەیە کە لە ماوەکانی ڕابردودا دیداری لەگەڵ پوتین ئەنجامدا و دیدارەکە دەنگدانەوەیەکی گەورەی لێکەوتەوە و بە نزیکی ترەمپ و دژبەری ئیدارەی بایدن ناوی دەرکردووە.